نوعمان کورتوڵموش: تاوەکو پەکەکە چەک دانەنێت یاسای پڕۆسەکە جێبەجێناکرێت

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

پووختەى هەواڵەکە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، لە داهاتوودا هەر یاسایەک پێویست بێت دەریدەکەن و ئاماژە بەوەش دەکات، ئاسایش، سەلامەتی و داهاتووی کورد و تورک پەیوەستن بە یەکدییەوە.
  • کورتوڵموش: تاوەکو پەکەکە چەک دانەنێت یاسای پڕۆسەکە جێبەجێ ناکرێت.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ گۆڤاری لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسی لە پڕۆسەی ئاشتی کردووە و دەڵێت، ئێستا سێ ئەرکی سەرەکی کەوتووەتە سەرشانی پەرلەمان.


ئەرکەکانى پەرلەمانى تورکیا

  • کورتوڵموش دەڵێت، یەکەم ئەرکی پەرلەمان، چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاسای پڕۆسەکەیە، لەلایەن لیژنەی چاودێریی پەرلەمان کە بڕیارە دروستبکرێت.
  • ئەرکی دووەم بریتییە لە چاودێریکردنی دەستنیشانکردنەکانی دەزگا ئەمنییەکان سەبارەت بە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە و بڕیارەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەسەر دۆسیەکان لە چوارچێوەی یاسادا.
  • بە گوتەی کورتوڵموش ئەرکی سێیەمی پەرلەمان کارکردنە بۆ دەرکردنی یاسای نوێ و پێویست، لەسەر بنەمای سازان.

چەکدانانى پەکەکە پرسە هەستیارەکە

بە گوتەی کورتوڵموش، ئێستا هەستیارترین و گرنگترین قۆناغی پڕۆسەکە، بریتییە لە چەکدانانی پەکەکە و داننانی دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا بەو چەکدانانە، چونکە بەبێ چەکدانان یاسای پڕۆسەکە جێبەجێ ناکرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، جیاوازیی ئەم پڕۆسەیە لەگەڵ پڕۆسەکانی دیکە ئەوەیە، نزیکەی هەموو پارتە سیاسییەکان بەشێکن لە پڕۆسەکە و بەشدارییان تێدا کردووە و پێویستی بە لایەنی سێیەم و دەرەکی نەبووە.

کورتوڵموش ئاماژە بەوە دەکات، ئەرکی پەرلەمانی تورکیا پاراستنی شانازیی تورک و شکۆی کوردە و ئاسایش، سەلامەتی و داهاتووی کورد و تورک پەیوەستن بە یەکدییەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

شاندی ئیمراڵی: لەگەڵ کورتوڵموش جەختمان لە دەرکردنی یاسای تایبەت بە پرۆسەکە کردەوە

کورتوڵموش: دەچینە قۆناغێکی بێچەک و دیموکراسییەت

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا