لە تورکیا ساڵانە 125 هەزار کەس بەهۆی جگەرەکێشان گیانلەدەستدەدەن
عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- لە تورکیا ساڵانە 125 هەزار کەس بەهۆی جگەرەکێشان گیانلەدەستدەدەن.
- نزیکەی نیوەی پیاوانی تورکیا و پێنج لەسەر یەکی ژنان جگەرە دەکێشن
- بە گوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا و دامەزراوەی ئامار، ساڵانە لە باکووری کوردستان و تورکیا، 125 هەزار کەس بەهۆی جگەرە کێشانەوە گیانلەدەستدەدەن.
ناوەڕۆکى ڕاپۆرتەکە
- لە ساڵی 2025 بەراورد بە ساڵی 2008، ڕێژەی جگەرەکێشان لەنێو پیاوان لە 47.9%ـەوە بۆ 46% کەمیکردووە.
- بەڵام جگەرەکێشان لە نێو ژنان لە 15.2%ـەوە بۆ 20.6٪ بەرزبووەتەوە.
- ئامارەکە دەریدەخات، لە کاتێکدا لە ساڵی 2008 ڕێژەی بەکارهێنانی توتن و بەرهەمەکانی 31.2% بووە، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە 2025 بۆ 32.2% بەرزبووەتەوە.
حکومەتى تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڕێکاری توندی دەگرتەبەر بۆ کەمکردنەوەی ئەم ڕێژەیە، بەتایبەتى قەدەغەکردنی کێشان لە شوێنە گشتییەکان و داخراوەکاندا و بەرزکردنەوەی بەردەوامی باج لەسەر بەرهەمەکانی تۆباکۆ و هەروەها سەپاندنی یاسای پاکەتی سادە کە وێنەی هۆشدار کەرەوەی گەورەی لەسەرە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: جگەرەکێشان دەبێتەهۆی نەزۆکیی خانمان و پیاوانیش
توێژینەوەیەکی نوێ: ڤەیپکێشان کاریگەریترین ڕێگەیە بۆ وازهێنان لە جگەرە
عەدنان ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا