پاش بەدواداچوونێکی کەناڵ8؛ هێزە ئەمنییەکان لە حاجی ئۆمەران فریای 25 هاونیشتمانیی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەون

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • پاش بەدواداچوونێکی کەناڵ8 هێزە ئەمنییەکان لە حاجی ئۆمەران فریای 25 هاونیشتمانیی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەون
  • پەیامنێری کەناڵ8: هێزه ئەمنییەکان خواردن و ئاو و پێداویستییان گەیاندووەتە ئەو هاونیشتمانییانە.
  • پەیامنێری کەناڵ8: دوای ئەنجامدانی ڕێکارەکان ئەو هاونیشتمانییانە ڕەوانەی دەروازەی سێماڵکا دەکرێنەوە.
  • ئەو هاونیشتمانییانە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و ویستوویانە بگەڕێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان.

لە ناوچەیەکى شاخاوى سنوورى حاجى ئۆمەران 25 هاونیشتمانى کۆبانێ لە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتى کوردستان گیریان خواردبوو، هاونیشتمانییەکان پەیوەندییان بە کەناڵ8ـەوە کرد و پاش ئاگادارکردنەوەى دامودەزگا ئەمنییەکانى ناوچەکە، ڕزگارکران و ڕەوانەى ڕۆژئاواى کوردستان دەکرێنەوە.


بەدەمەوەچوونى کەناڵ8 بۆ هاونیشتمانییەکان

  • دواى پەیوەندیکردنى هاونیشتمانییەکان، کەناڵ 8بەدواداچوونی بۆ کێشەی ئەو هاونیشتمانییانە کرد و پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانی دەروازەى حاجى ئۆمەران و بەرپرسانی دەروازەکەوە کرد بۆ بەهاناوەچوونیان.
  • هێزه ئەمنییەکان گەیشتنە لایان و خواردن و ئاو و پێداویستیان پێگەیاندن و هێنرانە خوارەوە، ئێستا له دەروازەی حاجی ئۆمەرانن، دوای ئەنجامدانی ڕێکارەکان ڕەوانەی دەروازەی سێماڵکا دەکرێنەوە.
  • ژیانی گەنجەکان له مەترسی دابوو، چونکە سنووری نێوان وڵاتی ئێران و کوردستان بەمین چێندراوە و قاچیان زامدار بوو بەهۆی ڕێگە و ناوچەی شاخاویی سەخت، خواردن ئاویان پێ نەمابوو.

بە گوێرەى بە دواداچوونەکەى کەناڵ8، ئەو هاونیشتمانییانە لە هەرێمى کوردستانەوە چوونەتە یەکێک لە وڵاتە عەرەبییەکان، پاشان بە فەرمى چوونەتە ئێران و لەوێوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان. بەڵام لە دەروازەى حاجى ئۆمەرانەوە نێردراونەتەوە ئێران و لە کاتى دووبارە هەوڵدان بۆ هاتنەوە بۆ هەرێمى کوردستان لە ناوچەیەکى شاخاویی مین ڕێژکراو گیریانخواردبوو.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

هۆزان عەفرینى: کەناڵ8 لە ماوەی 2 ساڵی تەمەنیدا خزمەتێکی زۆری بەدۆزی ڕۆژئاواى کوردستان کردووە

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا