نەتەوەیەکگرتووەکان: بەهۆی شەڕەوە زیاتر لە 11 ملیۆن سوودانی ئاوارەبوون

شێوە عومەر 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە کاروانی ئاوارەکانی سودان بەرەو وڵاتی چاد
دیمەنێک لە کاروانی ئاوارەکانی سودان بەرەو وڵاتی چاد

پووختەی هەواڵەکە

  • لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 55 هەزار پەنابەری سوودانی پەڕیونەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی چاد و شەڕی ناوخۆش بەردەوامە.
  • بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە، لە ئێستادا نزیکەی 11 ملیۆن و 300 هەزار کەس لە سوودان ئاوارە و پەنابەر بوون.
  • ڕێکخراوە مرۆییەکان تەنیا 18%ـی ئەو بودجەیەیان بەدەست گەیشتووە کە بۆ بەهاناوەچوونی قەیرانی سوودان پێویستە.

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی شەڕی ناوخۆی سوودان گەورەترین قەیرانی ئاوارەیی دروستکردووە، بەجۆرێک لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 55 هەزار پەنابەر چوونەتە چاد و هاوکارییە مرۆییەکانیش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە.


ئامارەکانی ئاوارەبوون و پەڕینەوە بەرەو وڵاتی چاد

  • ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە ڕۆژانە 400 کەس دەپەڕنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی چاد، کە ئەمەش 20 هێندە زیاترە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو.
  • لە کۆی ئاوارەکان شەش ملیۆن و 400 هەزار کەسیان ئاوارەی ناوخۆن و لەناو سنووری وڵاتەکەدا ماونەتەوە.
  • سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس لە سنوورەکان پەڕیونەتەوە و وەک پەنابەر ڕوویان لە وڵاتانی دیکە کردووە.
  • دۆخی مرۆیی بە تایبەتی لە ویلایەتەکانی دارفور، کۆردۆفان و نیلی شین بەهۆی شەڕ و هێرشی ئاسمانی و درۆنی تێکچووە.

کەمیی بودجە و ئاستەنگەکانی بەردەم هاوکارییە مرۆییەکان

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کردووە، دەستڕاگەیشتن بە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوان زۆر سەخت بووە، لەکاتێکدا کە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم قەیرانە لە ئەمساڵدا پێویستیان بە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا 18%ـی ئەو بودجەیەیان بەدەست گەیشتووە.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

شەڕی چەکداریی نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە مانگی نیسانی 2023ەوە سەریهەڵداوە و بەهۆی بەردەوامیی پێکدادانەکانەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 هەزار کەس کوژراون، ئەوەش وایکردووە گەورەترین قەیرانی برسێتی و ئاوارەیی لەسەر ئاستی جیهاندا لەو وڵاتە دروست ببێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نەتەوەيەکگرتووەکان: لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە سودان 880 کەس کوژراون

شێوە عومەر

1 کاتژمێر پێش ئێستا