د. کرمانج محەممەد: چارەسەری پێی تەخت پەیوەستە بە نیشانەکان و توندیی حاڵەتەکەوە
ئاسۆ فازیل 26/09/2026
د. کرمانج محەممەد، پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم، سەبارەت بە پێی تەخت، دەڵێت:
- پێی تەخت حاڵەتێکە تێیدا کەوانەی بنی پێ نامێنێت و دەبێتەهۆی ئەوەی لەکاتی ڕاوەستاندا تەواوی بنی پێ بەر زەوی بکەوێت
- لە کەسی ئاساییدا کەوانەی پێ لە تەمەنی چوار بۆ شەش ساڵیدا دروست دەبێت
هۆکارەکانی دروستبوونی پێی تەخت
- پێی تەخت لە زۆربەی کاتدا حاڵەتێکی زگماکییە، بەڵام دەکرێت بە هۆکارەکانی وەک پیربوون، بەرکەوتن بە زەبر و شکاوی، قەڵەوی، یان هەندێک حاڵەتی دیکەی پزیشکییەوە دروست ببێت
- لە کاتێکدا هەندێک کەس کە پێی تەختیان هەیە هیچ نیشانەیەکیاین نییە، ژیانێکی ئاسایی بەڕێ دەکەن، هەندێکی دیکەیان لەوانەیە ئازار و ناڕەحەتیان هەبێت، بە تایبەت لە وەستان یان ڕۆیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر یاخود لە کاتی وەرزشکردن
چارەسەرەکانی پێی تەخت چین؟
- بەکارهێنانی پێڵاو یان ناوکەفی تایبەت بە پێی تەخت بە پێی بڕیاری پزیشكی پسپۆڕ
- چارەسەری جەستەیی: ڕاهێنانی کشان و بەهێزکردنی ماسولکە و بەستەرەکانی پێ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و گەڕانەوەی کەوانەی بنی پێ لە هەندێک لە حاڵەتە سوک و مامناوەندەکاندا
- بەکارهێنانی دەرمانی دژەهەوکردن یان بەکارهێنانی سەهۆڵ دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی ئازار
- دوورکەوتنەوە لە وەستانی درێژخایەن یان ئەو چالاکییانەی کە ئازار و ناڕەحەتی زیاد دەکەن
- ئەگەر چارەسەرە سەرەتاییەکان شکستیان هێنا و ئازارەکە بەردەوام بوو، ڕەنگە ڕاستکردنەوەی نەشتەرگەری لە بەشێک لە چارەخوازاندا ڕێگەیەکی گونجاو بێت بۆ چارەسەر
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
26/09/2026