هەوڵەکان بۆ زیادکردنی کتێبی "المقدمة" بۆ لیستی یونسکۆ بۆ یادەوەرییەکانی جیهان دەستیپێکرد

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • سێ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵەکەیان دەستپێکردووە
  • کتێبی المقدمة بەهایەکی گەورەی مێژوویی و زانستیی هەیە
  • لە دیارترین بەرهەمە نووسراوەکانی ئیبن خەلدونە

نوێنەری هەمیشەیی تونس لە ئاژانسی یونسکۆی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، جەخت کەوە دەکاتەوە: کتێبەکە هێندە باڵایە، پێویست دەکات بخرێتە لیستی یادەوەرییەکانی جیهانەوە.


هەماهەنگییەکان بۆ زیادکردنی کتێبەکە ساڵێکە دەستیانپێکردووە، لیژنە شارەزا ڕاسپێردراوەکانی یونسکۆ، دەستیان داوەتە پێداچوونەوە بە کتێبەکەدا.


پێشبینی دەکرێت: بەهاری 2027 لەمیانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئاژانسەکە، زیادکردنی کتێبەکە بۆ لیستەکە ڕابگەیەنرێت.


کتێبی المقدمة:

  • لە دیارترین بەرهەمە نووسراوەکانی ئیبن خەلدونە
  • سەدەی 14ی زایینی نووسراوە
  • لەبارەی مێژوو، کۆمەڵگە، کولتوور، فەلسەفە، شەریعەت و زانستەکان نووسراوە
  • بەشێک لە چاودێران بە یەکەم کتێبی زانستی کۆمەڵناسیی دادەنێن لە مێژوودا

زیاتر لەبارەی ئیبن خەلدون بزانە

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا