د. دالیا تاریق: نەخۆشییەکانی جگەر ئەگەری گەورەبوونی سپڵ زیاد دەکەن
ئاسۆ فازیل 51 خولەک پێش ئێستا
د. دالیا تاریق، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، سەبارەت بە گەورەبوونی سپڵ دەڵێت:
- سپڵ ئەندامێکە کە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی چەپی سک
- سپڵ یارمەتیی پاڵاوتنی خوێن و ڕێگری لەهەوکردن دەدات
- گەورەبوونی سپڵ نیشانەی بوونی نەخۆشییە لە جەستەدا
هۆکارە باوەکانی گەورەبوونی سپڵ
- هەوکردن: بە هۆکاری ڤایرۆس، بەکتریا یان مشەخۆر
- نەخۆشييەکانی خوێن و کەمخوێنی
- نەخۆشیەکانی جگەر کە فشاری خوێنبەرەکانی سپڵ زیاد دەکەن
- شێرپەنجەکان: شێرپەنجەی خوێن، لیمفەگرێیەکان، یان شێرپەنجەکانی دیکە کە بۆ سپڵ بڵاو دەبنەوە
- حاڵەتەکانی هەوکردن: وەک هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم
- هۆکارەکانی دیکە: بەرکەوتنی سک بە زەبر یان نەڕۆیشتنی خوێن بۆ سپڵ
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
51 خولەک پێش ئێستا