وەزیری تەندروستی: جارێکی دیکە نرخی دەرمان ڕێکدەخەینەوە
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند:
- حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی دەرمان بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان دیاری دەکات
- دانانی نرخی دەرمان بە کۆمەڵێک پێوەری وردی زانستی دیاری دەکرێت
- لە هەڵمەتێکی نوێدا بەنیازین جارێکی دیکە نرخی دەرمان ڕێکبخەینەوە
- لە ساڵی 2024-2025 و شەش مانگی ئەمساڵ وەک وەزارەتی تەندروستی بەهۆی هەوڵەکانمانەوە بۆ ڕێکخستنی نرخی دەرمان توانیومانە 300 ملیار دینار بۆ هاونیشتمانییان بگەڕێنینەوە
سەبارەت بە نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە، وەزیری تەندروستی، دەڵێت:
- لە پارێزگای دهۆک چوار پرۆژە خزمەت بە چارەخوازانی شێرپەنجە دەکات
- لە ئێستادا گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە ڕووی ژمارەی تەختی چارەخوازەوە لە پارێزگای دهۆکە
- لە ئایندەدا بەنیازین لە شاری سۆران نەخۆشخانەی شێرپەنجە بکەینەوە
- لە داهاتوودا نەخۆشخانەی هیوای گەورە لە پارێزگای سلێمانی بنیاد دەنرێت
- نەخۆشخانەیەکی گەورە و مۆدێرن تایبەت بە شێرپەنجە لە پارێزگای هەولێر لە قۆناغی تەواو بووندایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەخرێتە خزمەت سەرجەم چارەخوازانی شێرپەنجە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە زۆر نزیکە
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا