وەزارەتی ڕۆشنبیری: جلوبەرگ بەشێکە لە کولتوورمان و سکاڵا تۆماردەکەین
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاسپێردراوە بە مەبەستی گەیاندنی سکاڵای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لەبارەی کۆپیکردنی دیزاینی فەرەنجی کوردی لەلایەن براندی لوی ڤیتۆنەوە.
- نامیق هەورامی: ئەگەر بڕیارە لەلایەن وڵاتانەوە دیزاینەکە کۆپی بکرێت، دەبێت ناوی کوردستان بهێنرێت.
نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، بە کولتووری کەناڵ8ی ڕایگەیاند:
وەزارەتەکەمان پڕۆژەیەکی کولتووریی و یاسایی ڕادەگەیێنێت، ئەویش ڕاستکردنەوەی بابەتێکە کە لەلایەن کۆمپانیای لوی ڤیتۆنەوە دیزاینی "فەرەنجی" کوردی بەکارهێنراوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی کوردستان بهێنرێت

وتیشی: جلوبەرگ بەشێکی گرنگی کولتووری ئێمەیە، ئەگەر بڕیارە لەلایەن وڵاتانەوە دیزاینەکەی کۆپی بکرێت، دەبێت ناوی کوردستان بهێنرێت، بە پێچەوانە ئێمە سکاڵا تۆماردەکەین.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سکاڵاکە دەگەیەنن بە حکومەتی فەرەنسا.
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا