فوئاد حسێن گەیشتە واشنتن

کەناڵ8 16 خولەک پێش ئێستا
فوئاد حسین، وەزیری دەرەوەی عێراق
فوئاد حسین، وەزیری دەرەوەی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • فوئاد حسێن: ئامانجی سەردانەکەم تەواوکردنی گفتوگۆکانی وڵاتەکانمانە
  • فوئاد حسین :باسی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن دەکەین.

وەزیرى دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەسەردانێک گەیشتووەتە واشنتن و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەو وڵاتە ئەنجام دەدات، دەشڵێت، باسی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن دەکەن.



زنجیرەیەک کۆبوونەوە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی بەغداد و واشنتن

  • سەردانەکە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکایە، کە ئامانجی گۆڕینی پەیوەندییەکانیانە بە ئاڕاستەی هاوبەشییەکی فراوانتر لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.
  • گفتوگۆ لەسەر هاوکاریی سیاسی، ئەمنی و ئابووری دەکات، تاوەکو هاوبەشیی نوێ لەبەرژەوەندی عێراق بەدیبێت و پێگە و ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بەهێزتر بێت.
  • وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوەشدەکات، هەر لە واشنتن، لەگەڵ چەندین ناوەندی توێژینەوە کۆدەبێتەوە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، لە واشنتن زنجیرەیەک کۆبوونەوە دەکات، بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا، کە ئامانجی گۆڕینی پەیوەندییەکانیانە بە ئاڕاستەی هاوبەشییەکی فراوانتر لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.

وەزیرى دەرەوەی عێراق جەختلەوە دەکاتەوە، هەر لەو سەردانەدا بۆ واشنتن، گفتوگۆ لەسەر هاوکاریی سیاسی، ئەمنی و ئابووری دەکات، تاوەکو هاوبەشیی نوێ لەبەرژەوەندی عێراق بەدیبێت و پێگە و ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بەهێزتر بێت.

فوئاد حسێن ئاماژە بەوەشدەکات، هەر لە واشنتن، لەگەڵ چەندین ناوەندی توێژینەوە کۆدەبێتەوە.


چەند ڕۆژێک پێشتر بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی شاندێکی باڵای عێراق لە نیویۆرک بوو


گەڕانەوەی فوئاد حسێن بۆ ئەمریکا لەکاتێکدایە، ماوەی چەندین ڕۆژە شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی لە نیویۆرک بوو، کە یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەی عێراقە و ئەوانەش هاوکاتن لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تەواوی عێراق.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەمیندارى گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە

فوئاد حسێن و عەباس عێراقچی لە نیویۆرک کۆبوونەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە

کەناڵ8

16 خولەک پێش ئێستا