جیاوازیی نێوان ئازاری پشت و ئازاری گورچیلە

 جوڵانی جەستە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەمکردنەوەی ئازاری گورچیلە نییە
جوڵانی جەستە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەمکردنەوەی ئازاری گورچیلە نییە

د. سامان ساڵح، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ، سەبارەت بە جیاوازیی نێوان ئازاری پشت و ئازاری گورچیلە، دەڵێت:

  • ئازاری پشت لە بەشی خوارەوە و ناوەڕاستی پشتدا دروست دەبێت
  • ئازاری گورچیلەلەژێر پەراسوەکان و تەنیسشتەکان (لای ڕاست یان چەپ)ـدا دروست دەبێت
  • ئازاری پشت بە شێوەی سڕبوون و توندبوونی ماسولکەکان سەرهەڵدەدات
  • ئازاری گورچیلە: تیژ و قووڵە یان  بەشێوەی شەپۆل (دێت و دەڕوات)

کاریگەریی جوڵە لەسەر ئازاری پشت وگورچیلە

  • پشت: بە جوڵان، چەمانەوە ئازارەکە زیاتر دەبێت یان دەگۆڕێت
  • جوڵانی جەستە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەمکردنەوەی ئازاری گورچیلە نییە

نیشانەکانی ئازاری پشت و ئازاری گورچیلە

  • پشت: بێهێزی، هەستکردن بە تەزین یان سڕبوونی قاچەکان
  • گورچیلە: تای بەرز، لەرز، هێڵنجدان و ڕشانەوە
  • پشت: هیچ گۆڕانکارییەک لە میزکردندا ڕوونادات
  • گورچیلە: سووتانەوە، بەپەلەیی لە میزکردن یان گۆڕانی ڕەنگی میز

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

د.محەممەد عەبدولکازم: هەموو ئازارێکی لا تەنیشت نیشانەی گرفتی گورچیلە نییە!