پێشهاتە شوێنەوارییەکانی کەشتی نوح لە باکووری کوردستان گەیشتوون بە کوێ؟
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- وەرزی کارکردنی مەیدانیی بۆ ساڵی 2026 لە شوێنەواری دوروپینار تەواو بووە
- شوێنەواری دوروپینار دەکەوێتە بناری چیای ئارارات و بە شوێنەواری کەشتی نوح ناسراوە
- چەند پارچەیەکی گۆزەی دێرین لە نوێترین کنەوپشکنیندا دۆزراونەتەوە
- بەنزیکەی هەزار نموونەی خاک بۆ توێژینەوە کۆکراونەتەوە

تاوەکو ئێستا، بە فەرمی نەسەلمێنراوە پاشماوەی شوێنەواریی دوروپینار، دەگەڕێتەوە بۆ کەشتییەکەی پەیامبەر نوح یان نا، بەڵام زۆرترین گریمانەکان بۆ پاشماوەی ئەم کەشتییە دەچن.
پێشهاتە نوێیەکان:
- نموونەی خۆڵ لە 150 پێگەی جیاوازی نزیک لە شوێنەوارەکە وەرگیراون
- نەخشەی دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندیی ناوچەکە دروستکراونەتەوە
- 20 توێژەر لە پێنج وڵاتەوە دەرئەنجامی کارەکانیان پێشکەش کردووە
- تەواوی بەڵگەکان ڕەوانەی ئەنقەرە کراون و قۆناغی تاقیکردنەوە دەستپێدەکات

ئەم پاشماوەیە بە فەرمی لە ساڵی 1959 دۆزراوەتەوە، لەو سەردەمەوە تاوەکو ئێستا بە پاشماوەی کەشتی نوح ناوی تۆمارکراوە و تاوەکو ئێستا ڕاستیی زانستیی ناونیشانەکەی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

زیاتر بزانە: بەڵگەیەکی نوێ لە شوێنەواری کەشتی نوح لە باکووری کوردستان دۆزرایەوە
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا