حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
پووختەی هەواڵەکە:
- ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە کرایە پشوو
- حکومەتی هەرێمی کودستان: پشووەکە لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵە
- حکومەتی عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان چوار ڕۆژ پشووی ڕاگەیاندووە
بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی حکومەتی عێراق پشووی ڕاگەیاند و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە کرایە پشوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری
- حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە ( 30ـی ئەیلوول و 1ـی تشرینی یەکەمی 2026)، لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بێت.
- بڕیارەکەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، دوای بڕیارەکەی ڕۆژی 26ـی ئەیلوولی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، کە لە ڕۆژی 30ـی ئەیلوولەوەی کردە پشووی فەرمی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.
- پشووە فەرمییەکە بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژانی سەروەریی کۆماری عێراقە و دەستپێکی پشووەکە هاوکاتە لەگەڵ وادەی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەرتاسەری خاکی عێراقدا.
پشووەکە بە بۆنەی ساڵیادی سەروەریی کۆماری عێراق و کشانەوەی هاوپەیمانە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە ( 30ـی ئەیلوول و 1ـی تشرینی یەکەمی 2026)، لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بێت.
ئەم بڕیاری ڕاگەیاندنی پشووە لە هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، ڕۆژی 26ـی ئەیلوول ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەیدا بڕیاریدا لە 30ـی ئەیلوول تاوەکو سێی تشرینی یەکەم لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا و لە سەرانسەری عێراقدا بکرێتە پشووی فەرمی.
ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاندبوو، پشووە فەرمییەکە بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژانی سەروەریی کۆماری عێراق لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا پەیڕەو دەکرێت و دەستپێکی پشووەکە هاوکاتە لەگەڵ وادەی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەرتاسەری خاکی عێراقدا.
ڕۆژی 30ـی ئەیلوول وەک کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکە دیاریکراوە، بەپێی بڕیارەکەش لەدوای ئەو ڕێکەوتەوە سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و هاوپەیمانان لە چوارچێوەی سەربازی دەردەچێت و دەگۆڕێت بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دووقۆڵی.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ :
حکومەتی عێراق سێ ڕۆژ پشووی فەرمیی ڕاگەیاند
سەباح نوعمان بۆ کەناڵ8: کشانەوەی هاوپەیمانان لە هەولێر و بەغداد دەستیپێکرد
هێزەکانی ئەمریکا پاش 12 ساڵ بەتەواوی لە عێراق دەکشێنەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا