سەرچاوەیەکی باڵا: لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی فەرمانی دەستگیرکردنی نوێ دەرچووە
پووختەی هەواڵەکە:
- سەرچاوەیەکى باڵا: هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى بەردەوامە
- سەرچاوەیەکى باڵا: هەندێک لایەنى دیکەى تێوەگلاو لە دۆسییەى جومەیلى هەڵاتوون
هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى بەرەدەوامە و ڕانەوەستاوە، هەندێ لایەنى دیکەى سیاسى تێوەگلاو لە دۆسییەى عەدنان جومەیلى هەڵاتوون و فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
هەرچەندە ماوەیەکە هەڵمەتەکە سیستە بەڵام ڕانەگیراوە و بەردەوامە
سەرچاوە باڵاکان ڕایانگەیاندووە، هەندێک لایەنى دیکەى سیاسى تێوەگلاو لە دۆسییەى عەدنان جومەیلى، هەڵاتوون و فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
دواى ئەوەى سزاى تۆمەتباران پلەى کۆتایی وەردەگرێت ، حکومەت دەتوانێت ئەو پارەیەى لە گەندەڵکاران وەرگیراوەتەوە بەکاربهێنێت.
قەبارەى ئەو پارەیەى لە ماوەى سێ مانگى ڕابردوودا لە گەندەڵکاران وەرگیراوەتەوە گەیشتووەتە ترلیۆنێک و 359 ملیار دینار.
هەڵمەتی دژە گەندەڵی بەردەوامە و ڕانەگیراوە
هەرچەندە ماوەیەکە هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى جۆرێک لە سستى پێوەدیارە، بەڵام بەگوتەى سەرچاوە باڵاکان، هەڵمەتەکە ڕانەگیراوە و بەردەوامە.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەندێک لایەنى دیکەى سیاسى تێوەگلاو لە دۆسییەى عەدنان جومەیلى، هەڵاتوون و فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دواى ئەوەى سزاى تۆمەتباران پلەى کۆتایی وەردەگرێت ، حکومەت دەتوانێت ئەو پارەیەى لە گەندەڵکاران وەرگیراوەتەوە بەکاربهێنێت.
قەبارەی پارە دەستبەسەردا گیراوەکان
بەگوێرەى ئامارەکان، قەبارەى ئەو پارەیەى لە ماوەى سێ مانگى ڕابردوودا لە گەندەڵکاران وەرگیراوەتەوە گەیشتووەتە ترلیۆنێک و 359 ملیار دینار، پێشبینیش دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە شەش ترلیۆن دینار.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ:
دەستپاکی لە خانەنشینیی ئەنبار تۆمەتبارێکی لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکرد
دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی ساختەکردنی بەڵگەی موڵک و زەویی دەستگیرکرد
دادگا: 51 ملیار دینار لە دۆسیەیەکى گەندەڵى دارایى و کارگێڕى گەڕێنرایەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا