داوا دەکرێت یارییەکانی جامی کەنداوی 2028 لە سلێمانی بکرێت

جەبار حسین 54 خولەک پێش ئێستا
دیمەنێکی گشتیی باشووری شاری سلێمانی لە ئاسمانەوە
دیمەنێکی گشتیی باشووری شاری سلێمانی لە ئاسمانەوە

پووختەی هەواڵەکە:

  • یارییەکانی جامی کەنداو 2028 لە عێراق ئەنجامدەدرێت.
  • مەحمود ئەحمەد موراد: داوا دەکەین یارییەکان لە سلێمانی بکرێت.
  • پارێزگاری سلێمانی: ئامادەین بۆ پێشوازیکردن و میوانداریکردنی یارییەکان.

یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراق توانی میوانداری یارییەکانی جامی کەنداوی 2028 بەدەستبهێنێت و یارییەکان لە عێراق ئەنجامدەدرێت، شاری سلێمانیش بەربژێرە بۆ ئەوەی میوانداریی پاڵەوانێتیەکە بکات.



بەربژێرکردنی سلێمانی بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی جامی کەنداو

  •  ئەندامێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ڕاگەیاند، سلێمانی بەربژێر دەکەن بۆ لە میواندیکردنی یارییەکانی جامی
  • کەنداو و تەواوی پێویستییەکانی سەرکەوتنی ئەو پاڵەوانێتییەش لە شارەکەدا هەیە.
  • هەوڵەکانیان دەستپێکردووە لە ئێستاوە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی فیدراسیۆنەکەی لە گفتوگۆی ئەو بابەتەیە.
  • پارێزگاری سلێمانیش ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ پێشوازیکردن و میواندیکردنی پاڵەوانێتی جامی کەنداو.

لێدوانی ئەندامێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق


مەحمود ئەحمەد موراد، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ڕاگەیاند، سلێمانی بەربژێر دەکەن بۆ لە میواندیکردنی یارییەکانی جامی کەنداو و تەواوی پێویستییەکانی سەرکەوتنی ئەو پاڵەوانێتییەش لە شارەکەدا هەیە.

مەحموود ئەحمەد موراد کە هاوکات جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگەیە، دەشڵێت هەوڵەکانیان دەستپێکردووە لە ئێستاوە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی فیدراسیۆنەکەی لە گفتوگۆی ئەو بابەتەیە چونکە تەواوی پێویستیەکانی سەرکەوتنی ئەو پاڵەوانێتییە لە شاری سلێمانی هەیە و پارێزگاری شارەکەش پشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردووەتەوە.

هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ پێشوازیکردن و میواندیکردنی پاڵەوانێتی جامی کەنداو.

جامی کەنداوی 2028 بڕیارە لە 9ی کانوونى یەکەمى 2028 دەستپێبکات و لە 22ی کانوونى یەکەم کۆتایی بێت.

كۆتا جار كە پاڵەوانێتیەكە لە عێراق بەڕێوەچوو، ساڵی 2023 بوو كە عێراق میوانداری کردبوو توانی ببێتە پاڵەوان و لەیاری كۆتاییدا لە عومانی بردەوە بە ئەنجامی 3-2.

مانگی ڕابردووش، ئاهەنگی کردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا و بووە جێگەی ڕەزامەندی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و ئاهەنگێکی گەورە و شایستە ئەنجامدرا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

محەممەد دلاوەر و هیران لە جامى کەنداو نابن

جەبار حسین

54 خولەک پێش ئێستا