توێژینەوەیەک: جۆرێکی نوێی تیشک هێندەی نەشتەرگەری کاریگەرە لە چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستاتدا
ئاسۆ فازیل 43 خولەک پێش ئێستا
چارەسەرێكی نوێی تیشک لە شێرپەنجەی پرۆستاتدا
- چارەسەرە نوێیەکەی تیشک ناوی ستیرۆتاکتیکە
- ئەم چارەسەرە نوێیە کاریگەرییە نەخوازراوەکانی کەمترە لە چارەسەرەکانی دیکە
- چارەسەرە نوێیەکە تیشکێکی بەهێزەو بە شێوازێکی وردتر کار لەسەر خانە شێرپەنجەییەکانی رژێنی پرۆستات دەکات
نیشانەکانی شێرپەنجەی پرۆستات
- هەستکردن بە ئازار و سووتانەوە لە کاتی میزکردندا
- زۆر میزکردن
- میزکردنی لەناکاو
- بەتاڵنەبوونی میزڵدان لەکاتی میزکردندا
- بوونی خوێن لە میزدا
- ئازاری ئێسک
- دابەزینی کێشی جەستە
چەند زانیارییەک لەسەر شێرپەنجەی پڕۆستات
- بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆماری شێرپەنجەی عێراق، شێرپەنجەی پرۆستات دووەم باوترین شێرپەنجەیە لەنێو پیاوان لە عێراقدا
- ساڵانە لە جیهاندا نزیکەی دوو ملیۆن کەس بە شێرپەنجەی پڕۆستات دەستنیشان دەکرێن
- لەسەر ئاستی جیهان شێرپەنجەی پڕۆستات چوارەم باوترین جۆری شێرپەنجەیە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
43 خولەک پێش ئێستا