گەشتەکان دەستیان پێکردەوە بەڵام بە مەرجی ئەمریکا؛ فڕۆکەی ئێرانی بۆی نییە بێتە عێراق
پووختەی هەواڵەکە:
- قەدەغەکردنی گەشتی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ عێراق بەردەوامیی هەیە.
- لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و ئەمریکا تەنیا فڕۆکە عێراقییەکان دەگرێتەوە.
- ڕاگرتنی گەشتەکان بەهۆی ترسی کۆمپانیاکانە لە سزاکانی گەنجینەی ئەمریکا.
- گواستنەوەی گەشتیاران لە نێوان عێراق و ئێران تەنیا لە ڕێگەی هێڵی عێراقی دەبێت.
لێکتێگەیشتنی نوێی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا گەشتەکانی فڕۆکە ئێرانییەکان ناگرێتەوە و قەدەغەکردنی فڕینیان بۆ ئاسمانی عێراق بەردەوامە، لە کاتێکدا تەنیا ڕێگە بە هێڵی ئاسمانیی عێراقی دراوە سەرنشینان لە نێوان هەردوو وڵاتدا بگوازێتەوە.
حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەربارەی دۆسیەی گەشتەکان ڕایگەیاند:
- قەدەغەکردنی گەشتی فڕۆکەوانیی ئێران بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق وەک خۆی بەردەوامیی هەیە.
- ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوان عەلی زەیدی و دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدراوە تەنیا فڕۆکەکانی عێراق دەگرێتەوە.
- هیچ بڕیارێکی سیاسیی حکومەت بۆ ڕاگرتنی گەشتەکان نییە، بەڵکو کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە ترسی سزاکانی واشنتن خزمەتگوزارییەکانیان ڕاگرتووە.
- تەنیا ڕێگە بە هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق دەدرێت گەشتیاران لە نێوان هەردوو وڵاتدا هاتوچۆ پێبکەن.
مەترسیی سزاکان لەسەر کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی:
لە بەرامبەردا، ترسی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و کەرتی گەشتیاری لە کەوتنە ژێر ڕێکارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هۆکاری سەرەکیی ڕاگرتنی پێشوازییە لە فڕۆکە ئێرانییەکان؛ هەرچەندە پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و ئێران دەستپێدەکەنەوە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە تەنیا لە ڕێگەی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی نیشتمانیی عێراقەوە جێبەجێ دەکرێت تاوەکو فڕۆکەخانەکان ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی نەبنەوە.
پێشینەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان:
ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، حکومەتی عێراق وەک پابەندبوونێک بەو سزایانەی واشنتن بەسەر زیاتر لە 36 لایەنی کەرتی فڕۆکەوانیی ئێراندا سەپاندبووی، سەرجەم گەشتەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵپەسارد؛ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بەغدادیش دوای ئەوە هات تا لە ڕێگەی لێخۆشبوونێکی کاتییەوە، ڕێگری لە پەککەوتنی هاتووچۆی زیارەتکارانی مەزارگە ئایینییەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی عێراقییەوە بکرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ:
میدیای فەرمیی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و ئێران دەستپێدەکاتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا