میدیای فەرمیی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و ئێران دەستپێدەکاتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- ئیدارەى ئەمریکا لێخۆشبوونى بۆ گەشتى ئاسمانى ئێران بۆ شارى نەجەف دەرکرد.
- دوای هەوڵەکانی زەیدی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف و ئێران دەستپێدەکاتەوە.
- لێخۆشبوونەکە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بۆ ماوەیەکی کاتییە.
میدیاى فەرمى عێراق، بڵاوی کردەوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان فڕۆکەخانەى نەجەف و فڕۆکەخانەکانى ئێران دەستپێدەکاتەوە.
هەوڵەکانی زەیدی و ڕازیبوونی ئیدارەی ترەمپ
- ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تاوتوێی بەخشینی لێخۆشبوونێکی سنووردار دەکات لە بەرنامەی سزاکانی سەر ئێران بۆ عێراق.
- ڕێگەدان بە ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی بۆ موسڵمانانی شیعە مەزهەب لە نێوان ئێران و عێراق، بۆ مەبەستی سەردانی ئایینی.
- لێخۆشبوونەکە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە ڕێگە بە هێڵەکانی ئاسمانیی عێراق دەدات بۆ ماوەی یەک مانگ گەشتەکانى بۆ شاری نەجەفی عێراق و بە پێچەوانەشەوە ئەنجام بدات.
- ئەم هەنگاوە ئامانج لێی کەمکردنەوەی فشارە لەسەر حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق، کە هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن قووڵتر بکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوای هەوڵەکانی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا ، گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و ئێران دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات ، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی كردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تاوتوێی بەخشینی لێخۆشبوونێکی سنووردار دەکات لە بەرنامەی سزاکانی سەر ئێران، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگەدان بە ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی بۆ موسڵمانانی شیعە مەزهەب لە نێوان ئێران و عێراق، بۆ مەبەستی سەردانی ئایینی.
ئەو سەرچاوەیە کە قسەى بۆ ڕۆیتەرز کردووە و بەشدارە لە کۆبوونەوەکان رایگەیاندووە، لێخۆشبوونەکە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە ڕێگە بە هێڵەکانی ئاسمانیی عێراق دەدات بۆ ماوەی یەک مانگ گەشتەکانى بۆ شاری نەجەفی عێراق و بە پێچەوانەشەوە ئەنجام بدات.
ئەم هەنگاوە ئامانج لێی کەمکردنەوەی فشارە لەسەر حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق، کە هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن قووڵتر بکاتەوە و هاوکات هاوسەنگییەک لەگەڵ دراوسێ کاریگەرەکەی عێراق، واتە ئێران ڕابگرێت.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت، ئەمەش وەک پابەندبوونێک بە سزاکانی واشنتنەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ:
باڵیۆزى عێراق لە ئێران: گەشتەکانى ئێران بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف دەستپێدەکاتەوە
بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە فڕۆکەوانیی ئێران 80٪ی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی لەدەستداوە
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لە 23ـی ئەیلوولەوە هێڵە ئاسمانییەکانی تاران لە سەرانسەری جیهاندا دادەخرێن
فڕۆکەوانیی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق وهەرێمی کوردستانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت
1 کاتژمێر پێش ئێستا