دادگا: بڕیارى زیندانیکردن بۆ سێ تۆمەتبار دەرکرا

شۆڕش محەمەد 51 خولەک پێش ئێستا
باڵەخانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە
باڵەخانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە

پووختەی هەواڵەکە:

  • دادگا: تۆمەتبارەکان مۆرى ئەنجوومەنى باڵای دادوەرییان ساختە کردبوو.
  • مۆرە ساختەکان بۆ مامەڵەکان و بەڵگەنامەکانی ڕۆژانەی ناو دادگا بەکارهێناوە.
  • سزای ساڵێک زیندانیکردن بۆ دوو تۆمەتباری دیکەش دەرچووە.

دادگاى تاوانەکانى ڕەسافە بڕیارى پێنج ساڵ زیندانیکردنى بۆ سێ تۆمەتبار دەرکرد کە مۆرى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرییان ساختە کردبوو.


 دەرچوونی سزای زیندانیکردن بۆ پێنج تۆمەتبار

دادگاى تاوانەکانى ڕەسافە دەڵێت، ئەو پێنج تۆمەتبارە مۆری ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرییان ساختە کردووە و پێنج ساڵ زیندانیکردن بۆ سێ تۆمەتباریان دەرچووە.

تۆمەتبارەکان مۆری دادگایان ساختەکردووە

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، تۆمەتبارەکان مۆرە ساختەکانیان لە بەڵگەنامەى هاوسەرگیریى و جیابوونەوە و ئەنجامدانى مامەڵەى نایاساییدا بەکارهێناوە.

بەگوێرەی ڕێنمایی دادگا، سزاى یەک ساڵ زیندانیکردن بۆ دوو تۆمەتبارەکەى دیکەش دەرچووە بەهۆى ئەوەى هەواڵی ساختەکردنی مۆر و بەڵگەنامە و مامەڵەکانیان نەداوە بە لایەنی پویوەندیدار.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

دەستەی دەستپاکی ساختەکاریی لە 120 مامەڵەی دابەشکردنی زەویدا ئاشکراکرد

دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی ساختەکردنی بەڵگەی موڵک و زەویی دەستگیرکرد

دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی ساختەکردنی بەڵگەی موڵک و زەویی دەستگیرکرد

شۆڕش محەمەد

51 خولەک پێش ئێستا