هۆکارەکانی ئازاری قاچ لە کەسانی تووشبوو بە شەکرە

ئاسۆ فازیل 55 خولەک پێش ئێستا
 شەکرە دەبێتەهۆی ڕەقبوونی موولولەکانی خوێن و کەمبوونەوەی ڕێژەی  خوێن و ئۆکسجین بۆ ماسولکە و جومگەکانی قاچ
شەکرە دەبێتەهۆی ڕەقبوونی موولولەکانی خوێن و کەمبوونەوەی ڕێژەی  خوێن و ئۆکسجین بۆ ماسولکە و جومگەکانی قاچ

د. عومەر حەمەکەریم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم، دەڵێت: " ئەمانە هۆکارە باوەکانی ئازاری قاچن لە تووشبووانی شەکرەدا "

  • بەرزبوونی ئاستی شەکر لە خوێندا بە تێپەڕی کات زیان بە دەمارە هەستیارەکانی قاچ دەگەیەنێت و ناردنی ئاماژەکان بۆ مێشک تێکدەدات
  • تەسکبوونەوەی دەمارەکانی خوێن: شەکرە دەبێتەهۆی ڕەقبوونی موولولەکانی خوێن و کەمبوونەوەی ڕێژەی  خوێن و ئۆکسجین بۆ ماسولکە و جومگەکانی قاچ
  • دروستبوونی هەوکردن لە جومگەکاندا: ئاستی بەرزی شەکر هاندەرە بۆ دروستبوونی هەوکردن لە دەوری جومگەکانی ئەژنۆ و پاژنەی پێ
  • لاوازبوونی ماسولکەکان: کاتێک دەمارەکان زیانیان بەردەکەوێت، ماسولکەکانی قاچ هێزی ئاسایی خۆیان لەدەست دەدەن و بارگرانی دەکەوێتە سەر جومگەکان

گرنگترین کاریگەرییەکانی شەکرە لەسەر پێیەکان

  • سڕبوون و تەزینی پەنجەکانی پێ
  • ئازاری پێ بەتایبەت لە شەواندا
  • هەستکردن بە سەرمابوون یان گەرمبوونی پێیەکان
  • درەنگ ساڕێژبوونەوەی  برینەکان

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

شەکرە چییە؟ هۆکار و رێگەکانی خۆپاراستن چین؟

ئاسۆ فازیل

55 خولەک پێش ئێستا