کەناڵ8: وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد

ژوان نیزام 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری دەستلەکارکێشاوەى هەرێمی کوردستان
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری دەستلەکارکێشاوەى هەرێمی کوردستان

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشک بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
  • ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی هەرێمى کوردستان دەستیلەکارکێشایەوە.

سەرچاوەیەک بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە بە هۆی تێوەگلانی ئاسۆ قادر بەڕێوەبەری خانوبەرەی میری لە حەوت کەیسی گەندەڵی.


کەیسى گەندەڵى لەپشت دەستلەکارکێشانەوەکە

  • سەرچاوەکەی کەناڵ8 ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسۆ قادر لە حەوت کەیسی گەندەڵی تێوەگلاوە لەلایەن دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
  • بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، ئاوات شێخ جەناب بڕوایوابووە کە دەستتێوەردانیان لە کاروباری وەزارەتەکەیدا کردووە و داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە.

ئاوات شێخ جەناب (ئاوات جەناب نوری) لە ڕێککەوتی ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ەوە وەک وەزیری دارایی و ئابووری لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە.

کابینەی نۆ کە ئێستا وەک ماوە بەسەرچوو هەژمار دەکرێت، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی لە پەرلەمانی کوردستان متمانەی پێبەخشرا و ئاوات شێخ جەناب لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ئاوات شێخ جەناب: لە سەرژمێریدا چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان دابڕێنراون

ئاوات شێخ جەناب: لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتووین

ژوان نیزام

1 کاتژمێر پێش ئێستا