کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق چالاکییە سەربازییەکانى ڕادەگرێت

رێبوار حەمەوەیس 57 خولەک پێش ئێستا
ئەبو حسێن حمێداوى، ئەمیندارى گشتیی کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق
ئەبو حسێن حمێداوى، ئەمیندارى گشتیی کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق

پووختەى هەواڵەکە

  • کەتیبەکانى حیزبوڵا چالاکییە سەربازییەکانى ڕادەگرێت، جگە لە بەئامانجگرتنى فڕۆکەى دوژمن کە ئاسمانى وڵات پێشێلدەکات.
  • کەتیبەکانى حیزبوڵا: فڕۆکەکانى دوژمن بە ئامانج دەگرین.
  • کەتیبەکانى حیزبوڵا: مقاوەمە لەم خولەدا لە بەرامبەر ئەمریکا سەرکەوت.
  • کەتیبەکانى حیزبوڵا: لەگەڵ حکومەتەکەى زەیدى ڕێکنەکەوتووین.

ئەبو حسێن حمێداوى، ئەمیندارى گشتیی کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا باسى لەوەکرد، مقاوەمە لەم خولەدا لەگەڵ ئەمریکا سەرکەوت، سەرکەوتوو ئەوەیە کە مەرجەکانى بەسەر دوژمندا دەسەپێنێت.


بێهیوایی حیزبوڵا و هەوڵدان بۆ دانیشتنێکى دیکە لەگەڵ زەیدى

  • حمێداوى: لەگەڵ حکومەتەکەى عەلى زەیدى نەگەیشتوونەتە ئەنجامێک، تاوەکو دوایین کاتژمێر چاوەڕێى وەڵامیان کردووە، واباشترە سەرلەنوێ دەستپێبکەنەوە تاوەکو دەگەنە ڕێککەوتنێکى پتەو کە مافى هەمووان بپارێزێت.
  • حمێداوى: دوانەى مقاوەمە و دەزگا حکومییە فەرمییەکان، کارێکى باشە و پێویست ناکات کەس پێى هەستیار بێت، زۆرێک لە وڵاتانى جیهانیش، خاوەنى زیاتر لە سوپایەک و سیستمێکى بەرگریین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بۆ شەڕ و ئاشتى یەک بڕیار هەبێت یاخود ڕێککەوتنى لەسەر بکرێت، ئەوەش کارێکى قبوڵکراوە لاى ئەوان.
  • حمێداوى: پێویستە هەموو هێزە چەکدارەکان لە عێراق چالاکییە سەربازیی و لۆجستییەکانیان ڕابگرن، جگە لە بەئامانجگرتنى فڕۆکەى دوژمن کە ئاسمانى وڵات پێشێل دەکات، تاوەکو ئەوکاتەى سیستمەکانى بەرگریی حکومەت تەواو دەبن.

کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، گرووپێکی چەکداریی شیعەی عێراقییە کە لە ڕووی ئایدۆلۆژیاوە پەیڕەوی لە ویلایەتی فەقیهـ دەکات و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئێران هەیە، گرووپەکە لە ساڵی 2007 بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دامەزراوە و ژمارەیان زیاتر لە 30.000 چەکدار دەبێت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

مقاوەمەی ئیسلامی: پابەندی هیچ وادەیەک بۆ چەکدانان نابین

رێبوار حەمەوەیس

57 خولەک پێش ئێستا