جۆرێکی نوێی چارەسەر بۆ تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو
ئاسۆ فازیل 3 کاتژمێر پێش ئێستا
د. داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە، سەبارەت بە جۆرێکی نوێی چارەسەری شەکرەی جۆری دوو، دەڵێت:
- چارەسەرە نوێیەکە بریتیە لە ئینسۆلینی درێژخایەن کە تەنیا هەفتەی یەک جار بەکاردەهێنرێت
- دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەرزییەکی نوێی ئینسۆلینی پەسەند کرد
- دەرزییەکە جۆرێکی نوێی ئینسۆلینی درێژخایەنە
- دەرزییە نوێیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ وەرزشکردن و ڕێجیمێکی تەندروست یارمەتیی باشترکردنی کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکری خوێن لە تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو دەدات
گرنگیی چارەسەرە نوێیەکەی شەکرەی جۆری دوو
- تەنیا هەفتەیەک جار بە شێوەی دەرزی ژێرپێست بەکاردەهێنرێت، لە جیاتی بەکارهێنانی ڕۆژانەی دەرزی ئینسۆلین
- لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە دەرزییە نوێیەکە توانای کەمکردنەوەی ئاستی شەکرەی سێ مانگی هەیە
ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان
- ئەم دەرزییە نوێیەی ئینسۆلین بۆ چارەخوازانی شەکرەی جۆری یەک پێشنیاز ناکرێت، چونکە مەترسیی دابەزینی ئاستی شەکری خوێن زیاد دەکات و پێویستی بە چاودێریی پزیشکی پسپۆڕ هەیە
- ئەم جۆرە ئینسۆلینە هێشتا لە کوردستان بەردەست نییە، بەڵکو لە ئەوروپا و ئەمریکا بەکاردەهێندرێت، بەردەستبوونی ئەم چارەسەرە نوێیە لە داهاتوودا دەکرێت یارمەتیدەرێکی زۆر باشبێت بۆ چارەخوازانی شەکرەی جۆری دوو
- نابێت هیچ کەسێک جۆر یان ڕێژەی ئینسۆلینەکەی بگۆڕێت بەبێ ڕاوێژ و ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
3 کاتژمێر پێش ئێستا