لیژنەیەکى تەکنیکى بۆ گواستنەوەى پڕۆژەى هەژمارى من بۆ وەزارەتى دارایی پێکهێنراوە
ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- لیژنەیەکى تەکنیکى بۆ گواستنەوەى پڕۆژەى هەژمارى من بۆ وەزارەتى دارایی پێکهێنراوە
- لیژنەکە سەرجەم ڕێکارەکانى گواستنەوەى هەژمارى من بۆ وەزارەتى دارایی ڕێکدەخات
بە گوێرەى بەدواداچوونەکانى کەناڵ8، ڕێکارەکانى گواستنەوەکە بۆیە دەستیپێنەکردووە، بەهۆى ئەوەى هێشتا نزیکەى150 هەزار مووچەخۆر کارتى بانکییان تەواونەکراوە و مانگێکى پێویستە بۆ تەواوکردنى.
تەواونەبوونى کارتە بانکییەکان و پڕکردنەوەى فۆڕمى هەژمارى من
- هەموو ئەو مووچەخۆرانەى کارتى بانکییان تەواو نەبووە، دەتوانن لەو بانکانەى پێشتر بەشێوەى تەقلیدى مووچەیان وەرگرتووە وەریبگرن.
- پڕکردنەوەى فۆڕمى هەژمارى من لەلایەن مووچەخۆرانەوە گەیشتووەتە نزیکەى لە 99% کۆى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان.
- ئەوانەى ماون فۆڕمەکە پڕبکەنەوە بەشێکى زۆریان لە دەرەوەى وڵاتن.
- کۆتایی ئەم مانگە هەوڵەکان چڕدەکرێتەوە بۆ گواستنەوەى تەواوى کارەکانى پڕۆژەى هەژمارى من بۆ وەزارەتى دارایی.
- بەشێک لەو بانکانەى لەناو پڕۆژەى (هەژمارى من) ئاگادار کراونەتەوە پەلە بکەن لە تەواوکردنى کارتى بانکى مووچەخۆران.
ئەوە لە کاتێکدایە، بۆ وەرگرتنى مووچەى مانگى ئاب زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆر بەشێوەى تەقلیدى مووچەکانیان وەرگرتووە، هاوکات زیاتر لە یەک ملیۆن و 10 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەى ئامێرەکانى ئەى تى ئێم مووچەى مانگى هەشتیان وەرگرتووە.
لە چەند مانگى ڕابردوو هەماهەنگى هەبووە لە نێوان وەزارەتى دارایی و پڕۆژەى هەژمارى من بۆ گواستنەوەی بۆ وەزارەتى دارایی، بەڵام بەهۆى ئەوەى بەشێک لە کارەکانى هەژمارى من تەواو نەکرابوو، پرۆسەکە دواخرابوو.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
هەژمارى من: کەمتر 2%ـى مووچەخۆران ماون خۆیان تۆمار بکەن
هەژمارى من: ئەوانەی مووچەیان لەهەژماری منەوە نەبێت مووچەکانیان ڕادەوەستێت
ئارا ئیبراهیم
2 کاتژمێر پێش ئێستا