هەژمارى من: کەمتر 2%ـى مووچەخۆران ماون خۆیان تۆمار بکەن

ئارا ئیبراهیم 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • هەژمارى من: پڕکردنەوەى فۆڕمى هەژمارى من بەردەوام دەبێت.
  • یەک ملیۆن مووچەخۆر بۆ مانگى هەشت بە کارتى بانکى مووچە وەردەگرن.
  • هەژمارى من: زیاتر لە 750 هەزار ئامێرى ئەى تى ئێم دانراون.

نووسینگەی سەرەکیی پڕۆژەی "هەژماری من" ئاشکراى کرد پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە قۆناغی کۆتاییدایە و کەمتر لە 2%ـی مووچەخۆران ماون خۆیان تۆمار بکەن.



بە گوێرەی ئەو داتایانەی بۆ کەناڵ8 نێردراون

  • تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا 20 هەزار کارتی بانکی ڕادەستی مووچەخۆران کراون.
  • 55 هەزار کارت ئامادەکراون و لە بانکەکاندان و وەرنەگیراونەتەوە.
  • بۆ مووچەى مانگى ئاب نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە مووچە وەردەگرن.
  • تاوەکو ئێستاش پڕکردنەوەى فۆڕم و گەیاندنی کارتە بانکییەکانی مووچەخۆران بەردەوامە.



نووسینگەی سەرەکیی پڕۆژەکە چەند داتایەکی نوێی بۆ کەناڵ8 نارد کە بەمجۆرەیە، تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا 20 هەزار کارتی بانکی ڕادەستی مووچەخۆران کراون، 55 هەزار کارت ئامادەکراون و لە بانکەکاندان و وەرنەگیراونەتەوە.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 750 ئامێری ڕاکێشانی پارە لەلایەن بانکە بەشداربووەکانەوە دانراون و بڕیارە لە داهاتوودا ژمارەیان زیاتر بکرێت.


بۆ مانگی ئاب نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر بە کارتی بانکی مووچە وەردەگرن


بەگوێرەى بەدواداچوونی کەناڵ8، بۆ مووچەى مانگى ئاب نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە مووچە وەردەگرن، ئەگەر ئەو 55 هەزار کەسەش کارتەکانیان وەربگرنەوە، ژمارەکە یەک ملیۆن تێپەڕ دەکات.

لە نووسینگەى هەژمارى منەوە، ئەوە بە کەناڵ8 گەیێنرا، پڕکردنەوەى فۆڕم و گەیاندنی کارتە بانکییەکانی مووچەخۆران بەردەوامە.


 دابەشکردنی مووچە بەڕێگەی کاش ڕادەوەستێت


بەگوێرەى نووسراوی وەزارەتی دارایی لە مانگى ئابەوە دابەشکردنی مووچە بە شێوازی کاش ڕادەوەستێت و تەنیا لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە دەبێت، بەڵام مووچەکە نافەوتێت و دواى پڕکردنەوەى فۆڕم و وەرگرتنەوەی کارتی بانکی لە بانکە گشتییەکاندا مووچەکانیان بۆ دەگێڕدرێتەوە.

بڕیاری کۆتاییهێنان بە دابەشکردنى مووچە بەشێوەی کاش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵدا دێت بۆ گواستنەوەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ سیستەمی بانکی.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وادەی کۆتایی وەرگرتنی کارتی بانکی بۆ خانەنشینان ڕاگەیەندرا

وەزارەتى دارایی هۆشدارى دەداتە مووچەخۆران لەبارەى هەژمارى من و کارتى بانکى مووچەکانیان

گوتەبێژی ئاڕتی بانک: نەبوونی هۆشیاریی بانکی و چۆنێتیی بەکارهێنانی کارت گەورەترین کێشەکانمانن

ئارا ئیبراهیم

1 کاتژمێر پێش ئێستا