بەرهەمهێنانى غاز کەمیکرد؛ کارەبا لە کزى دەدات
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- وەزارەتی كارەبا: لە سبەی هەینی بۆ ماوەى مانگێک کاتژمێرەکانى کارەبا کەمدەبنەوە.
- وەزارەتی كارەبا: کەمبوونەوەى کارەبا بەهۆى نۆژەنکردنەوەى کێڵگەى کۆرمۆرەوەیە.
وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكیدا هاوبەشانی كارەبای ئاگادار کردووەتەوە، لە سبەى 2ـی تشرینی یەکەمەوە، تاوەکو 2ـی تشرینی دووەم، كۆمپانیای داناغاز دەست بە پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەکات، بەمەش چەند كاتژمێرێک ماوەكانی كارەبا كەمدەبنەوە.
ڕاگرتنى بەرهەمهێنان و هەهاهەنگییەکانى وەزارەتى کارەبا و سامانە سروشتییەکان
- بە درێژایی پرۆسەی چاكسازییەكەی داناغاز، وەزارەتەکانی كارەبا و سامانە سروشتییەكان، هەماهەنگ دەبن.
- بۆ ئەوەی پرۆسەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا هەبێت، لەناو پرۆژەی ڕووناکی.
- ساڵانە پرۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆڕمۆر لەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.
- لەبەرئەوەی گۆڕانکاریی بەسەر پلەكانی گەرمادا دێت و كاریگەری لەسەر كاتەكانی بوونی كارەبا دەبێت.
ئەم ئاگادارییەی وەزارەتی کارەبا لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بەهۆی نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی غازى کۆرمۆر، لە سبەیەوە بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە بۆ 50% کەمدەبێتەوە، بەڵام یەدەگی غازیان هەیە. گوتیشی، نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر نزیکەی 20 ڕۆژ دەخایەنێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
هۆشدارییەکى تووند لە وەزارەتى کارەباوە؛ هەر هاوبەشێک لە 50 ڕۆژدا پارە نەدات کارەباکەى دەبڕدرێت
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا