ئۆکتۆبەر...مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمکە
ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
چەند زانیارییەک لەسەر شێرپەنجەی مەمک
- شێرپەنجەی مەمک دووەم باوترین جۆری شێرپەنجەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و جیهان
- رێژەی پشکنین و دیاریکردنی شێرپەنجەی مەمک لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و جیهان لەبەرزبوونەوەدایە، بەمەش رێژەی گیانلەدەستدان بەم جۆرەی شێرپەنجە کەمی کردووە
- بەپێێ ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ زیاد لە هەشت ملیۆن خانم لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک ژیان بەڕێدەکەن
- نزیکەی 80%ـی شێرپەنجەکانی مەمک لە خانماندا هیچ هۆکارێکی تووشبوونی تایبەتمەندی نییە، بێجگە لە ڕەگەز و تەمەن
ئەو هۆکارانەی مەترسیی شێرپەنجەی مەمک لە خانماندا زیاد دەکەن
- هەڵكشانی تەمەن
- قەڵەوی
- خواردنەوە کحولییەکان
- بۆماوەیی
- جگەرەکێشان
نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک
- بوونی گرێ یاخود ئەستووربوونی مەمک
- گۆران لە قەبارە و شێوازی مەمکەکەدا
- گۆرانکاری لە گۆی مەمک
- بوونی دەردراوی نائاسایی یاخود خوێن لە گۆی مەمکەوە
زانیاریی زیاتر
بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
https://channel8.com/kurdish/news/23804
ئامادەکردنی: دانا عەبدولکەریم
ئاسۆ فازیل
2 کاتژمێر پێش ئێستا