پۆلیسى سلێمانى: هەرکەسێک چەکى بێمۆڵەتى هەبێت بەتاوان هەژمار دەکرێت
رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- پۆلیسى سلێمانى: هەرکەسێک چەکى بێمۆڵەتى هەبێت بەتاوان هەژمار دەکرێت
- پۆلیسى سلێمانى: پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ سەرپێچیکاران دەکەنەوە.
ئارى لەتیف، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بە گوێرەى یاساى ژمارە دووى ساڵى 2022ـى پەرلەمانى کوردستان کە تایبەتە بە چەک، هەر کەسێک چەکى بێمۆڵەتى هەبێت دەبێت لە ماوەى 60 ڕۆژ لەدواى دەرچوونى یاساکەوە چەکەکەى تۆمار بکات.
پابەندبوونى هاوڵاتییان
- ئارى لەتیف: دواى بەرکاربوونى یاساکە، بەدەنگەوەهاتنێکى باش هەبوو، خەڵکێکى زۆر باش چەکە بێمۆڵەتەکانیان تۆمارکرد.
- ئارى لەتیف: ئێستا کە نزیکەى سێ ساڵ بەسەر ماوەى دیاریکراو بۆ تۆمارکردنى چەک تێپەڕیوە، ئەگەر کەسێک چەکى بێمۆڵەتى لابێت و بیەوێت ڕادەستى بکات بە گوێرەى ماددەى 15 لە یاساکە بە تاوان هەژمار دەکرێت و پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ دەکرێتەوە.
- ئارى لەتیف: ئەبێ ئەو کەسە پاساوێکى پاساوێکى هەبێت بە بەڵگەوە بیسەلمێنێت نەیتوانیوە چەکەکەى ڕادەست بکات، ئەوکات ڕووبەڕووى یاساى ناکەنەوە.
هەڵگرتن و مامەڵەکردن بە چەکی بێ مۆڵەت لە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسا قەدەغەیە و سزای توندی لەسەرە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی یاسای چەک ژمارە 2ـى ساڵی 2022 و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی توندتر کردووەتەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
گوتەبێژى پۆلیسى سلێمانى: لە ئەمساڵدا هەڵگرتنى چەکى بێمۆڵەت کەمیکردووە
هێمن میرانى: بەگوێرەى یاساى چەک مامەڵە لەگەڵ هەڵگرانى چەکى بێمۆڵەت دەکرێت
رێبوار حەمەوەیس
1 کاتژمێر پێش ئێستا