ئەحمەد سەحاف: بەردەوامین لە بەدواداچوون بۆ 18 کۆچبەری بێسەروشوێن لە لیبیا
ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ئەحمەد سەحاف: هەماهەنگیمان هەیە لەگەڵ مانگی سوور بۆ دڵنیابوونەوە لە چارەنووسی 18هاوڵاتیی عێراقی، کە بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە لیبیا و ئێستا بێسەروشوێنن.
- ئەحمەد سەحاف: نموونەی DNAیمان لە کەسوکاری کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکان وەرگرتووە.
- ئەحمەد سەحاف: بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ژمارەیەک کۆچبەری دیکە دەکەین گومان دەکرێت لە لیبیا بن.
ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا لە لێدوانێکى تایبەتدا بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، پەیوەندییان لەگەڵ خانەوادەی ئەو کۆچبەرانە کردووە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مانگی سوور لە عێراق و لیبیا، لەپێناو دڵنیابوونەوە لە ڕێکارەکانی ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە.
هەماهەنگى و ڕێکارەکانى باڵیۆزخانەى عێراق لە لیبیا
- ئەحمەد سەحاف: لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەوبارەیەوە هەماهەنگییان کردووە.
- کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا: نموونەی DNAیان لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە وەرگرتووە.
- تاوەکو یارمەتیدەریان بێت لە دۆزرینەوەی ئەو کۆچبەرانە، لە ڕێگەی تیمێکی پشکنینی تایبەتمەندەوە.
- ئەحمەد سەحاف ئەوەشی ئاشکرا کرد، سەرقاڵی ئاڵوگۆڕکردنن بەشێوەیەکی بەردەوام سەبارەت بە چارەنووسی ژمارەیەکی دیکەی کۆچبەر.
- گومان دەکرێت ئەو کۆچبەرانە گەیشتبنە لیبیا بەمەبەستی کۆچکردنی نایاسایی بۆ ئەورووپا.
ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر پێشرەو عەبدوڵا، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان سەبارەت بە بابەتی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک کۆچبەری کورد بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لە ڕۆژى 16ـى ئابەوە 18 کۆچبەر لە لیبیاوە بەڕێکەوتوون بۆ ئیتالیا چارەنووسیان نادیارە و لەو ژمارەیەش 11 کۆچبەریان خەڵکى هەرێمى کوردستانن و ئەو حەوت کۆچبەرەى دیکەش ئەسیوبین.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
دەنگۆى دۆزینەوەى 18 تەرمى کۆچبەرانى کورد لە دەریاى ناوەڕاست ڕەتدەکرێتەوە
ئارام یوسف
3 کاتژمێر پێش ئێستا