دەنگۆى دۆزینەوەى 18 تەرمى کۆچبەرانى کورد لە دەریاى ناوەڕاست ڕەتدەکرێتەوە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەراستدا. فۆتۆ: AP
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەراستدا. فۆتۆ: AP

پووختەی هەواڵەکە:

  • سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان دەڵێت ئەو ڕووداوە دوورە لە ڕاستییەوە.
  • هەواڵی خنکانی کۆچبەران دوورن لە ڕاستیەیەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە دۆزینەوەى 18 تەرمى کۆچبەرانى کورد دەکەن لە دەریاى ناوەڕاست دەشڵێت: ئەو ڕووداوە دوورە لە ڕاستیەوە، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانیش لە ئەورووپا، دەڵێت: 11 تەرم لە دەریایى ناوەڕاست دۆزراوەتەوە و ڕادەستى هێزى دەریاوانى ئیتالیا کراون.


لێدوانی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان و نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان

  • سبەى چوار شەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەسوکاری کۆچبەرەکان زانیاری لەسەر ئەو کۆچبەرانە بڵاو دەکەنەوە و ڕاستى و درووستى ئەو ڕووداوە دەخەنەڕوو.
  • لە ئێستادا زیاتر لە 200 کۆچبەرى کورد هەیە کە بەنیازن لە ڕێگەى دەریاى ناوەڕاستەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانى ئەورووپا.
  • لە مانگى ئازارى ڕابردووەوە چارەنووسى 21 کۆچبەر نادیارە و لە هەوڵدان بۆ ئاشکراکردنى چارەنووسیان.
  • لە ڕۆژى 16ى ئابەوە 18 کۆچبەر لە لیبیاوە بەڕێکەوتوون بۆ ئیتالیا چارەنووسیان نادیارە و لەو ژمارەیەش 11 کۆچبەریان خەڵکى هەرێمى کوردستانن و ئەو حەوت کۆچبەرەى دیکەش ئەسیوبین.


بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، ئەو هەواڵانەى سەبارەت بە خنکانى ئەو کۆچبەرانە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نیە.


 سبەی لەگەڵ کەسوکاری کۆچبەرەکان کۆنفڕاسی ڕۆژنامەوانی سازدەکرێت


گوتیشى، سبەى چوار شەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەسوکاری کۆچبەرەکان زانیاری لەسەر ئەو کۆچبەرانە بڵاو دەکەنەوە و ڕاستى و درووستى ئەو ڕووداوە دەخەنەڕوو.


ژمارەی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا


لە بارەى ئامارى کۆچبەرانى کورد لە لیبیا بەکر عەلی، گوتى، لە ئێستادا زیاتر لە 200 کۆچبەرى کورد هەیە کە بەنیازن لە ڕێگەى دەریاى ناوەڕاستەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانى ئەورووپا.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە مانگى ئازارى ڕابردووەوە چارەنووسى 21 کۆچبەر نادیارە و لە هەوڵدان بۆ ئاشکراکردنى چارەنووسیان.

دیارنەمانی ژمارەیەک کۆچبەر لە ڕێگای لیبیا بەرەو ئیتالیا


هاوکات، پێشرەو عەبدوڵا ، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان سەبارەت بە بابەتی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک کۆچبەری کورد بە کەناڵ8ی ڕاگەیاند، لە ڕۆژى 16ى ئابەوە 18 کۆچبەر لە لیبیاوە بەڕێکەوتوون بۆ ئیتالیا چارەنووسیان نادیارە و لەو ژمارەیەش 11 کۆچبەریان خەڵکى هەرێمى کوردستانن و ئەو حەوت کۆچبەرەى دیکەش ئەسیوبین.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەگەڵ کەسووکارى ئەسیوبیەکان قسەى کردووە و بەگوتەى ئەوان کۆچبەرەکان لە شەوی 8/9ی مانگی ئاب بە چووپێک لە دەریای ناوەڕاستەوە لە نێوان ئیتاڵیا و لیبیا دیار نەماون و چارەنووسیان نادیارە.


دۆزینەوەی 11 تەرم لە دەریای ناوەڕاست


بەگوتەى پێشرەو عەبدوڵا، لە دەریاى ناوەڕاست 11 تەرم دۆزراونەتەوە و ڕادەستى هێزى دەریاوانى ئیتالیا کراون.

ئەوەش دواى ئەوەدێت، دەنگۆى دۆزینەوەى تەرمى 18 کۆچبەرى کورد لە دەریایى ناوەڕاست بڵاوکرایەوە و ئەوەش کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێنا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەحمەد سەحاف: زانياریمان لەسەر بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لەناوچەیەکی لیبیا بەدەستگەیشتووە

لە تورکیا 168 کۆچبەر و 43 قاچاغچی دەستگیرکران

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا