لە تورکیا 168 کۆچبەر و 43 قاچاغچی دەستگیرکران
عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ژمارەیەک هەڵمەتی ئەمنییان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجامدا
- لە تورکیا 168 کۆچبەر و 43 قاچاغچی دەستگیرکران.
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی پاسەوانی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە شارەکانی ئیزمیر، ئەدیرنە و چاناکالە، 168 کۆچبەر دەستگیرکراون، کە بەشێکیان منداڵن.
لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتنە سەر خەت
- دواى لێکۆڵینەوە لەگەڵ کۆچبەرەکاندا، هەموویان ڕادەستی فەرمانگەی کۆچبەران کران.
- بە گوێرەی ڕاگەێنراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە هەڵمەتێکی هێزەکانیان کە لە 18 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچووە، 43 قاچاخچی دەستگیرکراون و براونەتە بەردەم دادوەر.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی ڕابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیا، 152 هەزار و 331 کۆچبەر و 10 هەزار و 883 قاچاخچی دەستگیرکراون.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
تورکیا دەستگیرکردنی 273 قاچاخچی کۆچبەرانى راگەیاند
لە باکووری کوردستان و تورکیا سەدان کۆچبەر دەستگیرکران
گەشتە کوشندەکەی کۆچبەرانی کورد بۆ ئەوروپا؛ لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا
عەدنان ئەحمەد
2 کاتژمێر پێش ئێستا