ئەحمەد سەحاف: زانياریمان لەسەر بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لەناوچەیەکی لیبیا بەدەستگەیشتووە

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا
ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەحمەد سەحاف: زانياریمان لەسەر بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لەناوچەیەکی لیبیا بەدەستگەیشتووە.
  • ئەحمەد سەحاف: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 388 کۆچبەرمان گەڕاندووەتەوە.
  • ئەحمەد سەحاف: سەرجەم کۆچبەرە گەڕاوەکان دانیشتووی پارێزگای سلێمانی بوون.

ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، بە کەناڵ8ـی گوت، زانیاریمان بەدەستگەیشتووە، گوایە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی شاری تەڕابلوسن لە ناوچەی تاجۆرا، هەماهەنگییمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کردووە، بە مەبەستی دۆزینەوەیان و پاراستنیان و دواتر گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق.


کۆچبەرەکان لە کوێن و باڵیۆزخانەى عێراق چى دەکات بۆیان؟

  • ئەحمەد سەحاف: ئەو ناوچەیەی کۆچبەرەکانی تیادایە، ناوچەیەکی کشتوکاڵی فراوانە و دەکەوێتەسەر دەریای سپی، قاچاغچێەکان سوود لەو ناوچانە دەبینن بۆ دەستبەسەرکردنی کۆچبەرەکان.
  • ئەحمەد سەحاف: لە سەرەتای ئەمساڵەوە توانیویانە388  هاوڵاتیی عێراقی بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە لیبیاوە بگەڕێننەوە.
  • سەحاف: سەرجەم ئەو کەسانەی نێردراونەتەوە، خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانی بوون.

بە گوتەی ئەحمەد سەحاف، وەزارەتی دەرەوەی عێراق و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ هاندانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانە و دابینکردنی تکتى گەڕانەوە و پێشوازی لێکردنیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر.

کابەڕێکەری باڵێۆزخانەی عێراق لە لیبیا، هۆشداریی دەداتە دایکان و باوکان لە ناردنی منداڵەکانیان بەڕێگەی نایاسایی بۆ لیبیا و دەڵێت، تۆڕەکانی قاچاغچێتی و بازرگانیکردنی بە مرۆڤەوە، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن لەسەر سەلامەت و ئاسایشی کەنجان.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ئەحمەد سەحاف: 151 کۆچبەر لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە؛ فڕۆکەیان بۆ تەرخانکراوە

سبەى 100 کۆچبەر لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ  فڕۆکەخانەى هەولێر

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: 100 گەنجی دیکەی کۆچبەر لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە

هێڵێکی گەرمی پەیوەندى بۆ بەهاناوەچوونى کۆچبەران لە لیبیا کرایەوە

ڕێڕەوی ئاویی کۆچبەران لە لیبیا؛ گەڕانەوەی ڕاستەوخۆ نییە

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا