تورکیا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر وێستگەی کارەبای مەدینە دەکات

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئاسەوارى بۆردومانکردنى وێستگەى کارەباى شارى مەدینەى منەوەرە
ئاسەوارى بۆردومانکردنى وێستگەى کارەباى شارى مەدینەى منەوەرە

پووختەى هەواڵەکە

  • تورکیا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر وێستگەی کارەبای مەدینە لەلایەن حوسییەکانەوە دەکات.
  • تورکیا بە پێویستی دەزانێت ئەو هێرشانە دەستبەجێ ڕابگیرێن.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێنراوێکی لە بارەی هێرشەکەی سەر وێستگەی کارەبای تایبە کە کارەبا بۆ شارى مەدینە و مزگەوتی پێغەمبەر لە شارەکە دابین دەکات، بڵاوکردووتەوە و بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات.


ڕێککەوتننامەى بەرگریی مەککە و ئیدانەکانى تورکیا

  • تورکیا لەگەڵ پاکستان، هاوپەیمانی سعودیەن لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی بەرگریی مەککەدا.
  • هێرش بۆ سەر هەریەکێک لەو سێ وڵاتە هێرشە بۆ سەر هەرسێکیان.
  • تورکیا بە پێویستی دەزانێت دەستبەجێ ئەم هێرشانە کە بە کاری ئاژاوەگێڕی ناویان دەبات، ڕابگیرێن.
  • هێرشەکان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەروەریی سعودیە و بەها پیرۆزەکانی جیهانیی ئیسلامیی دەکەنە ئامانج.
  • ئەنقەرە جەخت لە پشتیوانیی بۆ ڕیاز دەکاتەوە
  • ئەنقەرە داوا دەکات هەمووان خۆیان لەو هەنگاوانە بەدوور بگرن کە دەبێتە هۆی هەڵکشانی گرژییەکان.

ڕۆژى 7ـى ئابى ئەمساڵ، تورکیا، پاکستان و سعودیە رێککەوتننامەیەکی بەرگریی هاوبەشیان بەناوی رێککەوتننامەکەی مەککە واژۆکرد و بەگوێرەی ڕێککەوتننامەکە هێرش بۆ سەر هەر لایەنێکیان هێرشە بۆ سەر هەرسێکیان. ڕێککەوتننامەکە تاوەکو ئێستا لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندنەکراوە و تاوەکو پەسەند نەکرێت لەلایەن ئەنقەرەوە ناکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە پاش دوایین هێرشەکانی سەر سعودیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکردبوو، پشتیوانییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەکەدا بە گوێرەی داواکارییەکانی ئەو وڵاتە دەبێت کە هێرشی کراوەتە سەر.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

حوسییەکان کۆنتڕۆڵکردنى دوورگەیەکى گەرووى بابولمەندەبیان ڕاگەیاند

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا