ئەمریکا دوو سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی بۆ قەتەر و سعودیە ناردووە

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی: ئەمریکا دوو سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی بۆ قەتەر و سعودیە ناردووە
  • ئامانج لە ناردنی پاتریۆتەکان پاراستنی وێستگەکانی وزەیە لە سعودیە و قەتەر

دوو بەرپرسی ئەمریکی و سەرچاوەیەک لە ناوچەکە بە ماڵپەڕە ئەمریکییەکەیان ڕایانگەیاندووە، سوپای ئەمریکا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا دوو پاتریی دیکەی مووشەکی پاتریۆتی بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی نەوت و گاز لە سعودیە و قەتەر ناردووە.


پاراستنى دامەزراوەکانى وزە و ئەگەرى لێدان لە ئێران

  • ئەکسیۆس: بە گوتەی سەرچاوەکان، بەم هەنگاوە ئەمریکا ویستویەتی دڵنیایی بداتە هەردوو هاوپەیمانەکەی کە دامەزراوە سەرەکییەکانی وزەیان دەپارێزێت.
  • ئەگەر بێت و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان دژی ئێران بدات.
  • لە سەرەتای مانگی ئابدا، کاتێک ترەمپ بیری لە ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئێران دەکردەوە کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکەش بگرێتەوە.
  • بەرپرسانی باڵای سعودیە و قەتەر داوایان لێکرد هێرشەکە نەکات و نیگەرانیی قووڵی خۆیان دەربڕی لەوەی ئێران لە وەڵامدا هێرش دەکاتە سەر دامەزراوەکانی نەوت و گازی سروشتیی لە وڵاتەکانیان.
  • هەر ئەمەش وایکرد، ترەمپ لە هێرشەکانی پەشیمان ببێتەوە و لەجیاتی ئەوە، ڕوو لە گەمارۆ و فشاری ئابووری بکاتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان مانگی ڕابردوو، سوپای ئەمریکا پاترییەکی دیکەی سیستمی پاتریۆتی بۆ سعودیە بەمەبەستی پاراستنی دامەزراوەیەکی سەرەکیی نەوت ناردووە و دانەیەکی دیکەشی بۆ قەتەر بەمەبەستی پاراستنی دامەزراوەیەکی گازی سرووشتی ڕەوانەکردووە.

ئێستا سوپای ئەمریکا لە چوارچێوەی کارەکانی ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگدا، کەشتیی و فڕۆکەی جەنگی و سەربازی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە دەکات و ترەمپیش بەردەوام باس لەوە دەکات، بەمزووانە جەنگی ئێران کۆتایی دێت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ئەمریکا سیستمی بەرگریی پاتریۆت لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەکشێنێتەوە

ئەڵمانیا سیستمی پاتریۆت و سەرباز لە تورکیا جێگیر دەکات

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا