باخچەلی بە شاندی ئیمراڵیدا سڵاوی بۆ ئۆجەلان نارد
عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- لە میانەی ڕێوڕەسمی تایبەت بە کردنەوەی ساڵی نوێی یاسادانان، باخچەلی سڵاوی بۆ ئۆجەلان نارد.
- باخچەلی لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش: ناتوانم بچمە ئەو قوڵاییەوە.
- باخچەلی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی: هیوام بە داهاتوو هەیە.
لە میانەی ڕێوڕەسمی تایبەت بە کردنەوەی ساڵی نوێی یاسادانان، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە گفتوگۆی لەگەڵ پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی کرد و داوای لێکردن سڵاوی بگەیێننە عەبدوڵا ئۆجەلان.
ئازادکردنى دەمیرتاش
- لە بارەی پرسی ئازادکردنی دەمیرتاش پرسیار لە باخچەلی کرا و لە وەڵامدا گوتی، "ناتوانم هێندە بچمە ئەو قوڵاییەوە."
- باخچەلی: پڕۆسەکە بووەتە سیاسەتی دەوڵەت و پێویستە ڕێز لەو ڕێکارانە بگیرێت کە حکومەت دەیانگرێتەبەر.
- باخچەلی: من هیوام بە داهاتوو هەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، کاتێک پرسیاری دەمیرتاش لە باخچەلی دەکرا، داوای ئازادکردنی دەکرد.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
باکرهان بۆ کەناڵ8: پشت بە خودا ئۆجەلان و دەمیرتاش ئازاد دەکرێن
عەدنان ئەحمەد
2 کاتژمێر پێش ئێستا