بەرپرسانى عێراق کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئێف 16 لەکاتى نمایشى ڕۆژى سەروەرى ڕەتدەکەنەوە
رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بەرپرسانى عێراق کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئێف 16 لەکاتى نمایشى ڕۆژى سەروەرى ڕەتدەکەنەوە.
- سەرجەم فڕۆکەکان بە سەلامەتى لە بنکەکانیان نیشتوونەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 2ـى تشرینى یەکەمى 2026، ژمارەیەک فڕۆکەى جەنگیی عێراق لە جۆرى ئێف 16، بەبۆنەى ڕۆژى سەروەرییەوە لە ئاسمانى وڵاتەکە نمایشى سەربازییان کرد و لە ئاسمانى شارەکانى بەغداد و کەرکووک بینران.
دەنگۆکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
- دواى چەند کاتژمێرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆى کەوتنەخوارەوەى یەکێک لە فڕۆکەکان لە ناوچەى (جەزیرە خزر) و ڕزگاربوونى فڕۆکەوانەکەى بڵاوکرایەوە.
- عەبدولئەمیر شەممەرى: هەموو ئەو فڕۆکە جەنگییانەى ئەمڕۆ بەبۆنەى ڕۆژى سەروەرییەوە گەڕانیان کردووە بە ئاسمانى وڵاتدا سەلامەتن.
- عەبدولئەمیر شەممەرى: ئەو هەواڵانەى باس لە کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى جەنگى جۆرى ئێف16 دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.
- عەبدولئەمیر شەممەرى: سەرجەم فڕۆکەکان بە سەلامەتى لە بنکەکانى خۆیان نیشتوونەتەوە.
ڕۆژی سەروەریی عێراق (ڕۆژی سەروەری نیشتمانی)، بۆنەیەکی فەرمییە لە عێراق، کە تێیدا یادی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە وڵاتەکە دەکرێتەوە.
دواین قۆناغی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە 30ـى ئەیلوولی 2026 ڕاگەیێنراو ئەم ڕۆژە وەک «ڕۆژی سەروەریی عێراق» ناسێندرا و کرا بە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
رێبوار حەمەوەیس
1 کاتژمێر پێش ئێستا