لە 12 کاتژمێردا زۆرترین بڕى بارانبارین لە سلێمانى بووە
جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- یەکەم شەپۆلى بارانی پاییزى ئەمساڵ باری.
- لە سلێمانى زۆرترین و لە هەڵەبجەش کەمترین باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، کۆى گشتى بڕى بارانبارینى 12 کاتژمێری ڕابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە.
بڕی بارانبارین
- لە هەولێر 3.4 ملم، شەمامک 1.4 ملم، پیرمام 3.3 ملم، سلێمانی 8.2 ملم، چەمچەماڵ 0.5 ملم، زاخۆ 3.8 ملم، باران باریوە.
- لە ئامێدی 0.2 ملم، بارزان 2.0 ملم، بازیان 1.4 ملم، دەربەندیخان 4.4 ملم، حاجی ئۆمەران 8.4 ملم، باریوە.
- لە هەڵەبجە 0.2 ملم، هەڵشۆ 4.2 ملم، خەبات 1.0 ملم و مەیدان 0.8 ملم باران باریوە.
- کەشناسى پێشبینی دەکات ئەمشەو نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی هەبێت.
- لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمى کوردستان و سلێمانی و هەڵەبجە و بە شێک لە ناوچە شاخاوییەکانی و بەشێکی گەرمیان هەورە برووسکە ڕوودەدات.
ئەگەری بارینی هەندێک نمە باران هەیە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێمى کوردستان و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین بەڵام بۆ ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێمى کوردستان هەولێر و دەوورو بەری باران بارین ئەگەرێکی لاوازە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد
جەبار حسین
2 کاتژمێر پێش ئێستا