توێژینەوەیەکی نوێ: دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە لە گەنجاندا زیادی کردووە
ئاسۆ فازیل 54 خولەک پێش ئێستا
وردەکاریی و ئەنجامەکانی توێژینەوەکە
- توێژینەوەکە لەسەر ئەو کەسانە ئەنجام دراوە کە تەمەنیان لە خوار 21 ساڵانەوە بووە
- دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە لە کەسانی خوار تەمەن 50 ساڵان لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2022 بە ڕێژەی %2.9 زیادی کردووە
- هەرچەندە لە %20ـی بەشداربووانی توێژینەوەکە بۆماوەیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆنیان هەبووە ، بەڵام زۆربەیان بە شێرپەنجەکە دەستنیشان کراون
نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە
- ئازاری سک
- ئازاری پشت
- دابەزینی کێشی جەستە بەبێ هۆکار
- بوونی خوێن لە کۆمەوە
- بوونی خوێن لە پیسایدا
خۆپارێزیی لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە
- ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە، وەک ناوبینیی کۆڵۆن
- خواردنی تەندروست
- ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی
- کێشی جەستەی تەندروست
- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
54 خولەک پێش ئێستا