جێگرەکەى سینوار کێیە کە ئیسرائیل هەوڵیدا بیکوژێت؟

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە


  • ئیسرائیل ئەمڕۆ هەوڵی تیرۆرکردنی عەلی عامودى، جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسى داوە.
  • لە ڕێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە شوێنی مانەوەی ئەو سەرکردەیەی حەماسی کراوەتە ئامانج.

نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو هێرشەی ئیسرائیلەوە، پێنج کەس کوژراون، کە چوار لە کوژراوەکان ژنن و کچ و دایکێکی کریستیانیان تیادایە. بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی عەمودى نادیارە و نازانرێت لەو هەوڵی تیرۆرکردنە ڕزگاری بووە یان نا.


عەلی عامودى کێیە؟

  • بە کەسی یەکەمی بزووتنەوەى حەماس لە غەززە دادەنرێت.
  • عامودى پلانەکانی حەماس لە غەززە جێبەجێ دەکات.
  • بەرپرسیاری گواستنەوەی دەسەڵاتی مەدەنیی بزووتنەوەکەیە بۆ لیژنەی تەکنۆکراتى سەر بە ئەنجوومەنی ئاشتی.
  • لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بارمتەیەکی ئیسرائیلی بەناوی گیلعات شاڵیت لەگەڵ یەحیا سینوار و بەرپرسانی دیکەی حەماس لە ساڵی 2011 ئازادکراون.

عامودى و سینوار

سەرەتای دروستبوونی پەیوەندیی نێوان عامودى و سینوار، بۆ پێش ساڵی 2011 دەگەڕێتەوە، کاتێک لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل یەکدیان ناسیوە.

یەحیا سینوار لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024، دوای ساڵێک لە هەڵگیرسانی جەنگ، لە ئۆپراسیۆنێکی سوپای ئیسرائیلدا لە ناوچەی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کوژرا.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی نوێی یەحیا سینوار پێش کوژرانی بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرى پۆلیسی غەززە کوژرا

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا