بەڕێوەبەرى پۆلیسی غەززە کوژرا
پووختەی هەواڵەکە
- لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانیدا بەڕێوەبەری پۆلیسی غەززە کوژرا
- ئۆتۆمبێلەکە لە ناوچەیەکی باشووری کەرتی غەززە کراوەتە ئامانج
وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانیی غەززە بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای غەززە لە بۆردوومانێکدا کوژراوە.
بەڕێوەبەربەی پۆلیسی غەززە تەمەنی 43 ساڵە
وەزارەتەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، عەقید جەمال مەحموود ئەبو کەمیل، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای غەززە، کە تەمەنی 43 ساڵە لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا کوژراوە.
ناوچەی پێکانی بەڕێوەبەری پۆلیسی غەززە
ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلەکەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای غەززە لە شەقامی ڕەشید لە باشووری غەززە کراوەتە ئامانج.
لێدوانی مانگی سووری فەڵەستین
هاوکات مانگی سووری فەڵەستین ڕایگەیاندووە، تەرمێکیان لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دەرکردووە، کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرابووە ئامانج.
کوژرانی دوو کەسی دیکە
سەرچاوەیەک لە تەندروستیی غەززە بڵاویکردووەتەوە، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دوو کەس لە غەززە بەهۆی بۆردوومانە کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
زانیار زیاتر بۆ تۆ
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لە ناوچە ئەمنییەکانى لوبنان و سووریا و غەززە ناکشێینەوە
نەتەنیاهوو پێشنیازەکەی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئاشتی لە غەززە رەتکردەوە
ئیسرائیل: ئەمریکا ئاگادارکراوەتەوە لە نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە پلانی غەززە
2 کاتژمێر پێش ئێستا