ئیسرائیل: ئەمریکا ئاگادارکراوەتەوە لە نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە پلانی غەززە
پووختەی هەواڵ
- ئیسرائیل دەڵێت پلانەکەی ئەمریکا ڕەنگدانەوەی خواستی ئەوان نییە
- ئیسرائیل نیگەرانی و تێبینییەکانی گەیاندووەتە ئەمریکییەکان
- سەرەڕای ئاگربەست حەماس دەستیکردووەتە بە خۆپڕچەککردن
نووسینگەی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئەمریکای لە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە پلانی ڕێککەوتنی غەززە ئاگادار کردووەتەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لێکرد و حەماسیش گەیشتن بە ڕێککەوتنی چەکداماڵینی ڕاگەیاند.
دۆرۆن سپیلمان، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی: "ئیسرائیل تێبینی و نیگەرانییەکانی بە هاوتا ئەمریکییەکانی گەیاندووە، سەبارەت بەو چوارچێوە پێشنیازکراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو چوارچێوەیەی بڵاوکراوەتەوە، ڕەنگدانەوەی خواستی ئیسرائیل نییە".
ڕاشیگەیاند، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی لە مانگی تشرینی یەکەمی پارەوە لەو کاتەوەی ترەمپ ئاگربەستی ڕاگەیاندووە، حەماس دەستیکردووە بە خۆچەکدارکردنەوە و دامەزراندنی چەکداری نوێ.
مەترسییەکانی ئیسرائیل
- مەترسی ئیسرائیل لە هێرشی هاوشێوەی 7ـی ئۆکتۆبەر
- نابێت چیتر غەزە مەترسی بێت بۆ هاوسێکانی
- ئیسرائیل چاوی لە بەڵینی گرەنتیکراوی حەماسە
گوتەبێژەکەی نەتانیاهوو ئاماژەی بەوەکرد، کردەوەکانی حەماس دەریدەخەن کە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی دیکەی هاوشێوەی 7ـی ئۆکتۆبەر، گوتیشی، ئەو پلانەی لەلایەن ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززەوە بڵاوکراوەتەوە، مەرجی ئەوەی داناوە کە غەززە ببێتە ناوچەیەکی لەچەکداماڵراو و هیچ مەترسییەک بۆ سەر دراوسێکانی دروست نەکات، جەختی لەوەشکردەوە، هەنگاوی یەکەم بەرەو هەر ڕێکخستنێکی بەردەوام، چەکداماڵینی کاریگەر و پشتڕاستکراوەی گرەنتیکراوی حەماسە.
بڕیاری چەکداماڵینی حەماس
هەینیی ڕابردوو حەماس ڕایگەیاند، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر چەکداماڵین لە غەززە، ئەمەشیان بە هەنگاوێکی سەرەکی ناوبرد لە قۆناغی دووەمی پلانی ئاشتیی ئەمریکا، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانی یەکجارییە بە شەڕ، حەماس ئاماژەی بەوەشکرد، کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەشێک دەبێت لە پلانەکە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/223453
https://channel8.com/kurdish/news/223194
https://channel8.com/kurdish/news/173201
https://channel8.com/kurdish/news/169985
2 کاتژمێر پێش ئێستا