عێراق پارە بۆ کڕینى کەشتیى نەوتهەڵگر کۆدەکاتەوە
پووختەى هەواڵەکە
- وەزارەتى نەوت هەوڵدەدات پارەی پێویست بۆ کڕینی کەشتیی نەوتهەڵگر کۆبکاتەوە
- عێراق بۆچوونى وایە لەم ڕێگەیەوە داهاتى باشى بۆ دەگەڕێتەوە
باسم محەممەد خزەیڕ، وەزیرى نەوت ڕایگەیاند، کڕینی کەشتیی نەوتهەڵگر بۆ بەرژەوەندیی کۆمپانیای گواستنەوەی نەوت، دەبێته هۆکاری پەرەپێدانی پڕۆسەی گواستنەوە و جێبەجێکردنی پلانەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو.
بە گوتەی وەزیرى نەوت، کڕینی کەشتی، دەبێتە پاڵپشتیی پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت و سوودی ئابووری هەیە و هۆکارێک بۆ زیادبوونی سەرچاوەکانی داهات.
ناوەڕۆکى لێدوانەکەى وەزیر:
- کڕینی نەوتی خاو بۆ عێراق پێویستییەکی ستراتیجی و ئابوورییە.
- ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە کە عێراق دەیدات بە کرێی گواستنەوە.
- کەشتیمان هەبێت دەتوانین نەوت لە بارودۆخ و قەیرانە لەناکاوەکانی جیهان هەناردە بکەین.
هەناردەى نەوت ڕووى لە زیادبوونە
بەهۆى بارودۆخى گەرووى هوورمزەوە عێراق زیانى گەورەى ئابوورى بەرکەوت، لەم مانگانەى دوایدا هەناردەى ڕووى لە بەرزبوونەوە کرد.
کۆى هەناردەى نەوت لە مانگى ئاب، گەیشتووەتە 73 ملیۆن بەرمیل، پێشبینیش دەکرێت داهاتەکەى بگاتە چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بێت، ئەوەش دەبێتە بەرزترین داهاتى بەدەستهاتووى نەوت لەدواى دەستپێکردنى جەنگى ئەمریکا و ئێران لە 28ـى شوبات.
بەشێکى زۆرى هەناردە لەڕێگەى بۆریى نەوتیى کوردستانە، بەگوێرەى دوایین داتاکان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژانە 180 تاوەکو 200 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهان دەکرێت.
هەناردەی نەوتی کەرکووک و بەسرە لەڕێگەی هێڵی هەرێمی کوردستانەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ:
هەناردەى نەوتى عێراق لە بەندەرەکانى باشوورەوە گەیشتووەتە 2.1 ملیۆن بەرمیل
هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان 180 بۆ 200 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا
2 کاتژمێر پێش ئێستا