پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی کۆچی دواییی مام جەلال: باشترین وەفاداری تەبایی و یەکڕیزییە

شۆڕش محەمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • نێچیرڤان بارزانى:  مام جەلال ژیانى خۆى بۆ خەبات لە پێناو مافەکانى گەلى کورد تەرخان کرد
  • نێچیرڤان بارزانى:  مام جەلال لە سەختترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ساڵیادى کۆچى دوایى مام جەلال، سەرۆککۆمارى پێشووترى عێراق پەیامێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپەڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عێراق تەرخان کرد.



نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

  • سەرۆک مام جەلال لە سەختترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو.
  • باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جەلال ئەوەیە کە گفتوگۆ، تەبایی و یەکڕیزی بکەینە ڕێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
  •  پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عێراق.

سەرۆککۆماری کۆکەرەوەی هەمووان

ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر کۆچى دوایى مام جەلال، سەرۆککۆمارى پێشووترى عێراق تێدەپەڕێت و لەو بۆنەیەدا لە شارى بەغداد بە ئامادەبوونى سەرۆککۆمار و سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران و بەرپرسانى حیزبى و حکومى عێراق و هەرێمى کوردستان ڕێوڕەسمێک بەو بۆنەیەوە ئەنجام درا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

هەمووان ئاوات بۆ میراتە سیاسییەکەى مام جەلال دەخوازن

لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالدا چین و توێژە جیاوازەکان سەردانی مەزارەکەی دەکەن

شۆڕش محەمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا