دەرمانێک یارمەتیی کاریگەرتربوونی چارەسەرەکانی دیکەی شێرپەنجەی پەنکریاس دەدات

ئاسۆ فازیل 56 خولەک پێش ئێستا
دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی پەنکریاس لە ئوسترالیا دووهێندە زیادی کردووە لە بیست ساڵی ڕابردوودا
دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی پەنکریاس لە ئوسترالیا دووهێندە زیادی کردووە لە بیست ساڵی ڕابردوودا

دەرمانەکە پێشتر بۆ چارەسەری ڕژێنی دەرەقیی فرەچالاک بەکارهاتووە

  • دەرمانەکە لە ڤیتامین دی پێکهاتووە و ناوی پاریکالیسیتۆلە، پێشتر بۆ چارەسەری ڕژێنی دەرەقیی فرەچالاک بەکارهاتووە
  • دەرمانەکە وا لە خانە شێرپەنجەییەکانی شێرپەنجەی پەنکریاس دەکات بەرگرییان بەرامبەر چارەسەری کیمیایی لاواز بێت، بەمەش چارەسەری کیمیایی زیاتر کاریگەرتر دەبێت لەسەر خانە شێرپەنجەییەکان
  • دەرمانەکە لە لایەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەند کراوە

چەند زانیارییەک لەسەر شێرپەنجەی پەنکریاس

  • پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2040 ڕێژەی دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی پەنکریاس نزیکەی %30 زیاد بکات
  • تاوەکو ساڵی 2030 شێرپەنجەی پەنکریاس دەبێتە دووەم هۆکاری گیانلەدەستدان لە ئەمریکا
  • مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس لە خانماندا زیاترە
  • دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی پەنکریاس لە ئوسترالیا دووهێندە زیادی کردووە لە بیست ساڵی ڕابردوودا

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجەی پەنکریاس تاقیکرایەوە

ئاسۆ فازیل

56 خولەک پێش ئێستا