زەنگی ساڵی نوێی خوێندن بۆ 12 ملیۆن خوێندکار لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکان لێدرا

کیژان مەحمود 48 خولەک پێش ئێستا
ساڵی نوێی خوێندنی 2026 - 2027 لە عێراق دەستیپێکرد
ساڵی نوێی خوێندنی 2026 - 2027 لە عێراق دەستیپێکرد

پووختەی هەواڵەکە

  • خوێندنی ئەمساڵ لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
  • 12 ملیۆن خوێندکار لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەچنە هۆڵەکانی خوێندن

 لەپاش چوار جار لە دواخستنی وادەی دەستپێکی خوێندن لە عێراق، ئەمڕۆ 4ـی تشرینی یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت، لەکاتێکدا پێشتر بڕیار بوو لە 20ـی ئەیلوول هاوشێوەی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت، دواتر دواخرا بۆ 11ـی تشرینی یەکەم، دواتر کرایە 1ـی تشرینی یەکەم بەڵام بەهۆی ڕاگەیاندنی چوار ڕۆژ پشوو بەهۆی ڕۆژی سەروەریی عێراق و کشانەوەی هاوپەیمانان ئەو وادەیەش دواخرا و کرایە 4ـی تشرینی یەکەم.



پڕۆسەی پەروەردە لە عێراق

  • وەزارەتی پەروەردەی عێراق: کۆی ژمارەی خوێندکاران 12 ملیۆنە.
  •  تەنیا ژمارەی خوێندکارانی پۆلی یەکی بنەڕەتی یەک ملیۆن و 200 هەزار خوێندکارە.
  •  124 خوێندنگەی نوێش کراوەتەوە.
  • هەموو ئامادەکارییەک کراوە و تەنیا ڕۆژی هەینی زیاتر لە یەک ملیۆن کتێب هاتووەتە کۆگاکانیان بۆ دابەشکردنیان بەسەر بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکان.


خوێندنی کوردی لە کەرکووک

هاوکات لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرا، بەوپێیەی لەسەر وەزارەتی پەروەردەی عێراقن.

لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە کتێب بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابین دەکرێت و پرۆگرامەکانی خوێندنیش سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانە و ملیۆنێک و 200 هەزار پەرتووک دراوەتە خوێندنی کوردی لە کەرکووک.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

4ـی 10 یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنە لە عێراق

سەباح نوعمان: دواخستنی پڕۆسەی خوێندن پەیوەندی بە دۆخی ئەمنییەوە نییە

کیژان مەحمود

48 خولەک پێش ئێستا