شڤان پێش ئەوەى بە ئاواتەکەى بگات لە دانکیغى فەرەنسا گیانى سپارد

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فۆتۆى شڤان ئیسماعیل
فۆتۆى شڤان ئیسماعیل

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی 20 ساڵ بە ناوى شڤان لە فەڕەنساوە گەڕێنرایەوە.
  • لە زێدی خۆی لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەخاک سپێردرا.

زانیاریى ئەوە بە کەناڵ8 گەیشت، شڤان ئیسماعیل سێ هەفتە لەمەوبەر لە دارستانەکانى فەڕەنسا تووشی نەخۆشی بوو و ڕەقبووەتەوە گیانی لەدەستداوە، لە کاتێکدا هەوڵیداوە بگاتە بەریتانیا.

لە پاش گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەلایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، ئەمڕۆ تەرمەکەى گەڕێنرایەوە و لە ڕێوڕەسمێکدا لە شارى ڕانیە بەخاک سپێردرا.

جەنگەڵی دانکیغ، لە نزیک شاری دانکیغ لە باکووری فەرەنسا، بووەتە ڕێڕەوێک بۆ ئەو کۆچبەرانەى دەیانەوێت بچنە بەریتانیا.


بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان:

  • شڤان یەکەم کەس نییە و دوایین کەسیش نابێت کە لە ڕێگەی کۆچدا گیانی لەدەستدابێت.
  • پێویستە حکومەت بێتەسەرهێڵ بۆ باشترکردنی دۆخی نیشتمان و دابینکردنی هەلیکار.

ڕاپەرین زۆرترین کۆچى گەنجانى تێدایە

لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی کوردستان زیاد لە پێنج هەزار کەس ڕێگەی کۆچیان گرتووەتەبەر و لەو ژمارەیەش هەزار و 500 کەسیان خەڵکی ئیدارەی ڕاپەڕین بوون.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: کۆچی گەنجان لە راپەڕین گەورەکراوە

پێشڕەو عەبدوڵا: چارەنووسی 15 کۆچبەری کورد لە لیبیا نادیارە

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا