کاردانەوەى "بڕینەوەى درەختەکان"..پارێزگارى دهۆک دەڵێت ڕاست نییە
پووختەى هەواڵەکە
- نیگەرانى و کاردانەوەکان لەبارەى درەختەکانى دهۆکەوە بەردەوامە.
- پارێزگارى دهۆک ڕەتیدەکاتەوە درەختەکان لە بەروارى باڵا بڕدرابنەوە.
- ڕایگشتى گومانى هەیە کە کۆمپانیاى تورکى درەختەکان ببڕێتەوە.
عەلى تەتەر پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند کە بڕینەوەی درەختەکان لە ناو خاکی تورکیادایە نەک هەرێمی کوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە.
گرتە ڤیدیۆییەکان:
چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک گرتەى ڤیدیۆى بڵاودەکرێنەوە کە تێیدا بارهەڵگر و تراکتۆری پڕ لە داری بڕاوە دەردەکەون و دەگوترێت لە گوندەکانی بەرواری باڵاوە لەلایەن سوپا یاخود کۆمپانیای تورکیاوە دەبڕدرێنەوە.
گوتەى عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى کەناڵ8 ئامادەیى بوو:

- ئەو هەواڵانەی باس لە بڕینەوەی درەخت لە سنووری پارێزگای دهۆک دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.
- دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەدوادواچوونی وردیان کردووە.
- دەرکەوتووە تەواوی ئەو درەختانە لە ناو خاکی تورکیادا بڕدراونەتەوە و بە پێچەوانەوە هێنراونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
- ڕووبەری جوگرافی و شەقامەکانی شوێنی بڕینەوەی دارەکان بە ڕوونی ئاشکران کە خاکی هەرێمی کوردستان نین.
- کارئاسانی بۆ ڕۆژنامەوانان دەکەین تاوەکو لە نزیکەوە سەردانی سنوورەکە بکەن و ڕاستییەکان پشتڕاست بکەنەوە.
سوپاى تورکیا لە هەرێمى کوردستان
پێناچێت گومان و نیگەرانى هاونیشتمانییان لە خۆڕا بێت، چونکە سوپای تورکیا بە درێژایی 38 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و 71 بارەگاى سەربازیى داناوە کە بە شێکى زۆریان لە سنووری دهۆکن.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
لە شێلادزێ خۆپیشاندان دژى ڕێگرییەکانى سوپاى تورکیا بەڕێوەچوو
50 خولەک پێش ئێستا