خۆپیشاندانەکانی ئیسپانیا؛ کرێنشینان هاواریانە بۆ دابەزاندنى نرخى کرێی شوقە

شێوە عومەر 57 خولەک پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • دەیان هەزار خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی مەدرید و شارەکانی دیکەی ئیسپانیا.
  • خۆپیشاندەرانی ئیسپانیا داوای کەمکردنەوەی کرێی خانووبەرە دەکەن.
  • پەرلەمانی ئیسپانیا پێشنیازی حکومەتی بۆ هێورکردنەوەی خۆپیشاندانەکان ڕەتکردەوە.

خۆپیشاندەرانى ئیسپانیا، کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، سەبارەت بەو قەیرانی خانووبەرەیەی وڵاتەکەیانى گرتووەتەوە.


داواکارییەکانى خۆپیشاندەران

  • خۆپیشاندەران داوای دابەزاندنی نرخی خانووبەرە دەکەن.
  • داواى کۆتاییهێنان بە دەرکردنی کرێچى دەکەن.
  • داواى پاڵپشتیی زیاتری کرێچییەکان دەکەن.

چۆن خۆپیشاندانەکان سەریهەڵدا؟

خۆپیشاندانەکانی ئیسپانیا، کە زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامە، دوای ئەوە دەستیپێکرد ژنێکی تەمەن 87 ساڵ، دوای70  ساڵ مانەوە لە ماڵەکەیدا لە ناوەڕاستی مەدرید دەرکرا، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەوە، نەیتوانی بەردەوام بێت لە دابین کردنی کرێی ماڵەکەی.
هەرچەندە دوای کاردانەوەکان، کۆمپانیای خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونەکە، کرێکەی بۆ ئەو ژنە بەتەمەنە کەمکردەوە، بەڵام ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بوون.

ئامارەکانى نرخى خانووبەرە لە ئیسپانیا

بە گوێرەى ئامارەکان، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، نرخی خانووبەرە لەو وڵاتە بە ڕێژەی %12.2 بەرزبووەتەوە.

هەنگاوەکانى حکومەت

بەرپرسان بە دوای ڕێگە چارەیەکی بەپەلەدا دەگەڕێن بۆ کێشەکە و ڕۆژی هەینی، حکومەتەکەی پێدرۆ سانچێزی سەرۆکوەزیران، بەپەلە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، دوو پڕۆژەیاسای خستەبەردەم پەرلەمان، کە بە دەنگی زۆرینە ڕەتکرانەوە.


پێداگریی خۆپیشاندەران


دوای ئەم شکستە، لە ڕۆژی شەممەدا لە50  شاری وڵاتەکە خۆپیشاندان کرا، خۆپیشاندەران دەڵێن تاوەکو حکومەت هەنگاوی کرداری نەگرێتەبەر بۆ پاراستنی کرێچییەکان، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

لە دەرکردنی ژنێکی 87 ساڵەوە بۆ ڕاپەڕینی نیشتەجێبوون؛ چی لە ئیسپانیا ڕوودەدات؟

شێوە عومەر

57 خولەک پێش ئێستا