ئەفسەرێک سێ ساڵ زیندانى دەکرێت و دەبێت چوار ملیار دیناریش بگەرێنێتەوە
پووختەى هەواڵەکە
- هەڵمەتەکانى دەستەى دەستپاکیى عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى بەردەوامن.
- لە هەڵمەتەکاندا بەرپرسانى ئیدارى و هەندێکجار سەربازیى بەردەکەون.
ڕاگەیێنراوێکى دەستەى دەستپاکیى عێراق بۆ کەناڵ8 نێردرا و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، دادگاى تاوانەکانى ڕەسافە تایبەت بە دۆسیەکانى دەستپاکى، بڕیارى سێ ساڵ زیندانیکردنى بۆ حەیدەر تەها هاشم، کە ئەفسەرە و پلەکەى ڕائیدى خانەنشینە دەرکردووە.
بڕیارەکە بە پشتبەستن بە ماددەى 19-دووەم لە یاساى دەستەى دەستپاکى و بەدەستهێنانى پارە بەشێوەى نایاسایى ژمارە 30ـى ساڵى 2011ـى هەموارکراو، دەرچوێنراوە.
سزاى تۆمەتبارەکە:
- دادگا تۆمەتبارى ناچار کردووە بە گەڕاندنەوەى بەهاى ئەو پارانەى کە بەشێوەى نایاسایى کۆى کردووەتەوە.
- بڕەکەى دوو ملیار دینارە لەگەڵ پێبژاردنێکى دارایى بە دوو ملیار دینارى دیکە.
- دادگا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنى پارە گواستراوە و نەگواستراوەکانى تۆمەتبارى دەرکردووە.
- پێدانى ماف بە دەستەى دەستپاکى بە داواکردنى قەربوو بەرامبەر بە زیانەکان.
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا یەکێکە لە گرنگترین و ئاڵۆزترین دۆسیە سیاسی و یاساییەکان. حکومەتى عەلى زەیدى لە دواى دەستبەکاربوونى لە 28ـى حوزەیرانی 2026 هەڵمەتی چاکسازی لە ژێر ناوی "ئۆپراسیۆنی بەرەبەیان" ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا دەیان بەرپرسى حکومى و پەرلەمانتار دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
عەلى زەیدى: پاشەکشە لە بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ناکەین
پەیمانگەیەکى ئەمریکى: کارکردنى زەیدى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى لە کابینەکانى پێشوو جیاوازترە
1 کاتژمێر پێش ئێستا