کۆریای باکوور ژیریى دەستکردى بۆ تاقیکردنەوەى مووشەکێک بەکارهێنا

شێوە عومەر 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • کۆریای باکوور مووشەکێکی تاقیکردەوە بە ژیریی دەستکرد ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت.
  • خوشکی کیم: هیچ ڕێگەیەک بۆ خۆلادان لە هێرشی ئەم مووشەکە نییە.
  • کیم جۆنگ ئون: هیچ وڵاتێک بۆ چەند ساڵێکی دیکە دەستی بە تەکنەلۆجیایەکی لەم شێوەیە ناگات.
  • کۆریای باشوور: دەکرێت ڕێگریی لە مووشەکەکە بکرێت.

میدیای فەرمی کۆریاى باکوور بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی شەممە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، سەرپەرشتیی هەڵدانی مووشەکێکی کردووە و کیم یۆ جۆنگ، خوشکە بەدەسەڵاتەکەی جەختی لەوە کردەوە، بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد، واتای ئەوەیە هیچ ڕێگەیەک بۆ خۆلادان لە هێرشی ئەم مووشەکە نییە.


بۆچوونى کیم و خوشەکەکەى

  • خوشکى کیم: بەو تەکنەلۆجیایەی بەم دواییانە ناسێنراوە، ئەگەری دانانی لانیکەم چوار شێوازی ئاڕاستەکردن بۆ مووشەکەکە هەیە، بەگوێرەی ئامانج و مەبەست.
  • کیم: هیچ وڵاتێکی دیکە لە جیهاندا ناتوانێت بۆ ماوەی لانیکەم چەند ساڵێکی دیکە دەستی بە تەکنەلۆجیایەکی لەو شێوەیە بگات.

کۆریاى باشوور و ژاپۆن هەڵەپەزەیان پێکەوت

کۆریای باشوور و ژاپۆن، چاودێریی مووشەکەکەیان کرد و ڕایانگەیاند، مەودای فڕینی زیاتر لە 700 کیلۆمەتر بووە.

سوپای کۆریای باشوور، ڕەخنەی لە لێدوانەکانی خوشکەکەی کیم گرت کە گوتبووی "هیچ ڕێگەیەک بۆ خۆلادان لە مووشەکەکە نییە" و ڕایگەیاند، دەکرێت ڕێگری لێبکرێت.

کۆریای باشوور، داوای لە کۆریای باکوور کرد، دەستبەجێ واز لەو کردەوانە بهێنێت کە گرژی لە نیمچەدوورگەی کۆریا زیاد دەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، کۆریای باکوور بەشێوەیەکی چالاکانە توانای سەربازیی خۆی لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی مووشەک، نوێکردنەوەی هێزی دەریایی و زیادکردنی چەندێتی و چۆنێتی کۆگای چەکی ئەتۆمییەوە فراوان دەکات.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

کیم جۆنگ ئون فەرمانى کرد بەرهەمهێنانى مووشەک زیادبکرێت

شێوە عومەر

1 کاتژمێر پێش ئێستا